تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارسووک
کەم ئەرک
خەم نەخۆر بۆ ماڵی دنیا
هەژار و نەدار: کەرکوڵ و بارسووک
بارسووک
[[بار + سووک]]
(ست.) ١- حاڵی ئینسانی بێ ئەرک، حاڵی کەسێکی کە چووە شوێنێ، خەڵکی ئەم جێیە زۆر بەخحیەوە ماندوو نەکا. ٢- (مج.) پیاوی فەقیر و نەدار. تێبــ.- بەو مانایەیە کە ئەگەر هات و ماڵی بارکرد ئەوەندەی نییە قورسایی بخاتە سەر پشتی بارەبەر.
بارسووک
(باک) بارسڤک، سڤک باری. بێ غەمی، بێ بەرپرسیاری
بارسووک کردن
(مست. مت.) ١- کەم کردنەوەی قورسایی باری وڵاغ یا هەر هۆیەکی تری گواستنەوە. ئەم سەربارە داگری و هەندێ باری گوێدرێژەکە سووک کەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێ. ٢- کار لە کۆڵ کەسێ کردنەوە، تەکلیف لەسەر لابردن، ئەرک کەم کردن. ئەگەر ئەم دەفتەرەیان تۆ بینووسیتەوە بارم سووک دەکەی، خۆزگە دەڕۆیشتن و باریان سووک دەکردین.
کەرکوڵ و بارسووک
کنایه از ندار آسوده دل
کەرکوڵ و بارسووک
برێتی لە فەقیری ئاسوودە
کەرکوڵ و بارسووک
(کن.) ١- هیچ ئەرکی بەسەر کەسەوە نییە. ب) نەدار و بێ سامانە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارسووکی
بریتییە لە بوونی مەردووم بەسووکبار و کەم ئەرک
بارسووکی
سبکباری
بارسووکی
[[بارسووک + ئی]]
(حمس.)، (کن.) ١- بێ ئەرکی، بێ تەکلیفی. ٢- بێ زەحمەتی، بێ دەردیسەری. ئەگەر ئیمڕۆ ئیشەکانت تەواوکەی بارسووکییە بۆ بەیانی. چابوو ئەمەش بارسووکییەکە بۆ شاسوار.