تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادەڵێن
[[با + دەڵێن (دەڵاندن)]]
(نت.) کە لەبەر، درز و قەلشتی بچکۆلە کە لە دەرگا و پەنجەرە و دیواراندا (با)ی پێدا بێتە ژوورەوە. هەموو بادەڵێنی ژووورەکەمان ئاخنیوە، ئەو سەرمایە بە کوێدا دێتە ژوور؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حاجی بادام
خواردەمەنییەکی شیرینی ناسکە لە زەردێنەی هێلکە و نیشاستە دروست دەکرێ
حاجی بادام
نوعی حلوا
حاجی بادام
جۆرە هەڵوایەکە
حاجی بادام:
خواردەمەنیەکی شیرینی ناسکە لە زەردێنەی هێلکە و نیشاستە درووست دەکرێ.
خۆ بادان
(مست. لا.) آ) فیز و ئیفادە لە خۆ دیاری کردن، دەعیە و تەکوبور فرۆشتن. ب) ڕاسان و تووڕە بوون بۆ پەلاماردانی کەسێ. ئێش و ئازارێکی لە لەشی ئینساندا جێ گۆڕکێ دەکا و هەر جارە لە شوێنێکی سەر هەڵدەدا (تم: باداری).
دەزگ بادریاگ
درزمان، بافتە.
دەزگ بادریاگ
کشتەک.[دەزووی پێکەوە بادراو.]
دەزگ بادریاگ
فَتِیل.
دەزگ بادریاگ
دەزووی بادراو،کشتەک.
دەست بادان
زور گفتن
کلاه گذاشتن
اظهار تکبّر کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەر لێ بادان
بریتییە لە ناڕەزایی لە کارێک یا لە وتارێک .
سەرلێ بادان
اظهار ناخشنودی کردن
سەرلێ بادان
سەرزڤراندن
سەرلێ بادان
مەبەس لە ناقایلییە لەکارو یا لەوو تارێکییدا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شەکەر بادام
جۆرە حەڵوایەکە
شەکەر بادەم
(ئەرده.) جورقند. قەلسی و ئیتر پڕدەکردن لە شەکر و بادامی کوتراو. جوورە هەڵوایەکە.
قەیسی بادام
سَرمش، خوبانی، گَوزاگند (زردآلو را هسته درآورده به جای آن مغز بادام یا مغز گردو گذارند و می خشکانند)