تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بادانەوە
بریتییە لە پەشیمانبوونەوە لە قسەیەک یا کردەوەیەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بادانەوە
بەیەکدا بادانی دوو ڕیس و کردنیان بە یەک هەودا
بادانەوە
[[با + دانەوە]]
(مست. لا.) ١- پەشیمان بوونەوە، هەڵگەڕانەوە. ((بادانەوە عەیب نییە.)) ٢- ڕێگا گۆڕین و بە ڕێگایەکی ترا (چ ماددی چ مەعنەوی) ڕۆیین. هەر سەری ئەسپەکەی بادایەوە و بەغار ڕووی کردە ماڵی کویخا. ٣- هەر بە ڕێگای خۆدا ڕۆیین بەڵام بە کەوانەیەک یا زاویەیەک کەوتنە سەر ئیتجاهێکی پێچەوانەی پێشوو. ((ساقیا وا بادەوە، وا بادەوە(( ((ڕوو دە لای من کە بە جامێ بادەوە)) (هێمن).
بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
بادانەوە سەر...
(کن.) وازهێنان لە شتێ، لە کارێ یا لە کەسێ و گەڕانەوە سەر ئی دوێنێ. حەمەم دیت دیسان بایداوە سەر کەبابچی.