تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازایانە
دلێرانە، ئەگیدانە، مەردانە، مێرانە
ئاشنایانە
[[ ئاشنا + ئانە/ ١ ]]
«ستـ.، بنتـ.» وەکوو ناسیاو. بە شێوەی ناسیاوان.: ئەم کارەتان لە ئاشنایانە نەدەچوو. ئاشنایانە قسەیان دەگەڵ بکەن.
ئاشنایانە
دۆستانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغایانە
شتێکە کۆ دەکرێتەوە بۆ ئاغا
ئاغایانە
[[ ئاغا + ئانه‌ ]]
١- «نتــ» باجێکه، دەرەبەگ و خاوەن مڵک لە ناوچەیەکدا کە خۆیان مڵکیان تێدا نەبێ بەڵام دەستیان بەسەر مەڵبەندەکەدا بڕوا، لە جووتێرەکان و خەڵکی لا دێی دەستێنین. ٢- «ستــ» ئەوەی لە ئاغا دەوەشێتەوه، کارێکی بۆ ئەوە ببێ بۆ ئاغا بکرێ یا هەر یاغا بیکەن.: ئەم فێز و ئیفادەی ئاغایانە بۆ تۆ نەهاتووە. ڕاوێکی ئاغایانەمان کرد. ٣- «بنتـ» بە شێوەی ئاغایان، وەکوو گەورە پیاوان، وێنەی جوامێران.: ئاغایانە وازمان لێ بێنە. ئاغایانە دانیشە.
ئاغایانە
چەشنی ئاغایان، بەگانە، گەورانە، ئاغایی، وەکوو ئاغایان. چتێکیشە بۆ ئاغایان کۆکرێتەوە، سەرانە
ئایاندن
affirmation, ئایەتی. سەلماندن، ڕازیبوون، گوتنی «ئا»...
ئایاو
positive, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئایاکو
ئایاکو
آیا
ئایاکو
[[ئایا+کو؟]]
«ئمـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاخوا.
ئایاکوو
آیا
ئایاکوو
بڕوانە: ئایا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئایای
ئایای
جوورە گۆرانیێکی کوردییە، ئایئای
باخچەی ساوایان
باخچەی منداڵانی گچکە. قوتابخانەی ساوایان
باغچەی ساوایان
خوێندنگەیەکە بۆ منداڵانی تەمەن 4-6 ساڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بایام