تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرتێ بەربوون
«مستـ. لا.» ١- ئاگر گرتن و سووتانی شتێک بێ ئەوەی یەکێک بە دەست یا لە ئانقەست بیسووتێنێ.: ئوتۆمبیلەکەی ئاگری تێبــ.ەربوو، کوڕە هێندە لە سۆبەکە نیزیک مەکەوە با ئاگرت تێبــ.ەرنەبێ. * ئاگر گرتن / ١. ٢- «کنـ.»، ١» سووتان و فەوتان، لە ناوچوون: کوڕە دانیشە هەی ئاگرت تێبــ.ەربێ، ئاخوا ئاگر دە عومر و ماڵیان بەر بێ. ب» ناڕەحەت بوون، لەبەر زگ پێسووتان و بەزەیی هاتنەوە بە حاڵی یەکێکدا.: پیاو هەر نەیبینێ چاکە، ئاگری تێبــ.ەردەبێ، ئاگرم بۆی تێبــ.ەربوو. ج» تمـ: ئاگر گرتن/ ٢.
ئاگرتێ بەربوون
سووتان، ئاوورگرتن. ڕق هەستان، بە پشم و کین بوون
ئاگرخان
ئارتوو، ئەتوون. جەهەننەم
ئاگرخانە
کوره آهنگر
ئاگرخانە
کوورەی ئاسنگەر
ئاگرخووەش(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرخۆش
مەردوومی قسەخۆشی گاڵتەچی
ئاگرخۆش کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەست تێدان و تێک وەردانی ئاگر «کۆکردنەوە و خستنەسەریەکی سووتەمەنی ناو سۆبە و ئاگردان» تا باشتر بسووتێ. ٢- تێک وەردانی ئاگری خوڵووز و تەپاڵە و... تا خۆڵەمێشەکەی لەسەرلاچێ و تینی زۆرتر بێ. ٣- «کنـ.» قسە هێنان و بردن لە نێوان دوو کەسا کە نێوانیان ناخۆشی بێ، ناخۆشتر کردنی نێوانی دووکەس، فیتنەیی کردن.
ئاگرخۆش کەر
کنایە از فتنەانگیز
ئاگرخۆش کەرە
فتنەانگیز
ئاگردادان
(باک) ئاگرداران، بەدخوویی، داوێن پیسی
ئاگردار
ئاوردار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگردان
تەقاندنی چەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگردان
قووڵەیەکە ئاگری تێدا دەکرێتەوە
ئاگردان
آتش زدن. درکردن.
ئاگردان
[هاویشتنی گوولە بە هۆی باڕووتەوە].