تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
بادانەوە سەر...
(کن.) وازهێنان لە شتێ، لە کارێ یا لە کەسێ و گەڕانەوە سەر ئی دوێنێ. حەمەم دیت دیسان بایداوە سەر کەبابچی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بادگانە
[ا.مر ]
(بادگانە - badgane)
جۆرە پەنجەرەیەک یان پەردەیەکە کە بە داری ناسک دروستی دەکەن و لەبەر دەرکی ژوور یان پەنجەرە دادەنرێ تا هەوا بچێتە ژوورێ و ناو ژوورەکەش لە دەرێڕا نە بینرێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بادیان، بادیانە
[ا ]
(بادیان، بادیانە - badiyan, badiyane)
باران وەشاندنەوە
(زەنهەورا) هوورش برینگان، (موک) کەژکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باراناو
ئاوێکە بە هۆی بارانی زۆرەوە کۆبووبێتەوە لە شوێنێک
باراناو
ئاوی ڕاوەستاوی باران لە قوڵکەدا
باراناو
[[باران + ئاو]]
(نت.) موتڵەقی ئاوێ کە لە باران پەیدا دەبێ. ٢- ئاوی باران کە لە شوێنێکدا کۆبووبێتەوە.
باراناو
ئاوی بارانایە کە لە شووێنێکی نزمدا کۆبووبێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارانبڕان
مانگی حوزەیران کە سی ڕۆژە، ئیتر بارانی تێدا نابارێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بارانداز
[ا.مر ]
(بارانداز - barandaz)
شوێنێ کە باری لێ بخرێت، شوێنی لادانی کاروان، کاروانسەرا، بارەنناز.
باراندن
بارانیدن
باراندن
لە بەرزییەوە پرژاندن: هەورە ڕەش باراندی، زاوایان گوڵباران کرد
باراندن
(مست. لا.) بوونە هۆی هاتنەخوارەوەی باران. ٢- بەردانەوەی یەک لە دوای یەکی (چەشنی باران) شتێک بەسەر جێگایەک یا کەسێکدا ((باران باراندت خوێیەکەت شووشتمەوە، تەرزە باراندت کەرەکەت کووشتمەوە، چراخ هەڵمەکەی خۆم ئەدۆزێتەوە)) (فۆلکلۆر).
بارانن
وارانن. [باراندن (بەرد، تیر، باران )]
بارانن
اِمطار، وَبل، نَضخ، رَشّ.
بارانن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارانپێو
شتێکە ئەندازەی بارینی باران پێشان دەدا