تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابانی
جوورە پارچەیێکی جووان و نرخدار بووە بە ناوی خانەوادەی بەرزی بابانەکانەوە ناو نراوە
بابانە
(باک)باوینی
باباڕەخ ئەلهە مەزانی
مەلا ئەنوەری مائی دەڵێ_هەستیارێکی کورد بووە
بابلەکانی
نوعی رقص
بابلەکانێ
نوعی رقص
بابلەکانێ
جۆرێک هەڵپەڕکێیە
بابووتانێ(باک)
جوورە گەمەیێکی جۆلانەیە
بابەتاندن
باج ئەستاندن
(مست. مت.) ١- پارە، زێڕ، زیو یا هەر شتێکی بەقیمەت کە پاتشایەکی تێکشکاو لە شەڕا (بەپێی ڕێک کەوتن و پەیمان) دەبوو بیدا بە پاتشای سەرکەوتوو. ٢- ئەو پارەیەی لە دەوری دەربەگایەتیدا، هەر دەربەگێک لە ناوچەی دەسەڵاتی خۆیا لەو کاڵا و ڕێبوارانەی دەستاند کە بە مەڵبەندی حوکمڕانی ئەوا تێدەپەڕین. تێبــ.- لە کوردستانیش ئەم ڕەسمە هەبووە و لە جەنگەی شەڕی دووەمدا سەرلەنوێ لە کوردستانی ئێران بووژاندرایەوە. ٣- ئەو پارەیەی دەوڵەتان لەبەر دەروازەی شاران، لەو کاڵانەیان دەستاند کە لە دێهاتانەوە بۆ شارەکان دەهات. * بارانە، ڕادانە. ٤- ئەو پارەیەی کە ئێستا دەوڵەتان لە کاسب و کاران و شەریکە و... (بەپێی دەسکەوتیان) دەیئەستێنن *(کئێر.) ماڵیات. (کعر.) زەریبە. ٥- (مج.) هەر پارەیەکی بە زۆر و ناحەق یەکێکی دەسەڵاتدار لە بێ دەسەڵاتێکی بستێنێ * (کعر.) خاوە، (کئێر.) سەرانە (مج.). (جنو.) قووە. بار لە باج ناناڵێ- (کن.) کەسێک مەبەستێکی هەبێ، لە پێناو جێبەجێ کردنیدا نابێ گوێ بداتە چەرمەسەری و گێرە و کێشە و پارە.
باج ئەستاندن
(معت. مت.) ١- کۆکردنەوەی ماڵیات، وەرگرتنی باج * باج سەندن. باج وەرگرتن. ٢- (مج.) بە زۆری و بە ناحەق شتێ لە کەسێ ئەستاندن. باجە و لێت دەستێنم چت لەدەست دێ لێی ڕامەوەستە.
باجەڵانی
تیرەیێکی کوردە لە خێڵی لوولوو لە خاکی باجەڵانێ دادەنیشن، راوێژی ئاخەفتنیان زۆر لە هەورامی دەچی
باخەوانی
[[باخەوان + ئی]]
(حمس.)، (کعر.) تم: باغەوان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بادانەوە
بریتییە لە پەشیمانبوونەوە لە قسەیەک یا کردەوەیەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بادانەوە
بەیەکدا بادانی دوو ڕیس و کردنیان بە یەک هەودا
بادانەوە
[[با + دانەوە]]
(مست. لا.) ١- پەشیمان بوونەوە، هەڵگەڕانەوە. ((بادانەوە عەیب نییە.)) ٢- ڕێگا گۆڕین و بە ڕێگایەکی ترا (چ ماددی چ مەعنەوی) ڕۆیین. هەر سەری ئەسپەکەی بادایەوە و بەغار ڕووی کردە ماڵی کویخا. ٣- هەر بە ڕێگای خۆدا ڕۆیین بەڵام بە کەوانەیەک یا زاویەیەک کەوتنە سەر ئیتجاهێکی پێچەوانەی پێشوو. ((ساقیا وا بادەوە، وا بادەوە(( ((ڕوو دە لای من کە بە جامێ بادەوە)) (هێمن).