تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڕووچوواندن(هەورا)
ئابڕووچوواندن
ئاوڕژاندن
ڕژتنی ئاو، ڕشتنی ئاو. تووتکاندن، مەنی فڕێدان. ڕەنگ ڕژتن
ئاوڕژانن
رنگ ریختن، رنگ ریزی، شالودەریختن.
ئاوڕژانن
ڕەنگ ڕژانن. [ڕەنگڕشتن: نیشانەکردنی جۆری خانوبەرەو بناخەداڕشتنی].
ئاوڕژانن
طرح، طراحة.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوڕەش هێنانەوە
وتەیەکە دەوترێ بە یەکێک کە زۆر دەنگوباسی ناخۆشت بۆ بێنێ و نوقڵانەی خراپت بۆ لێ بدا
ئاوەخانە
[[ئاو+ئە+خانە]]
«نتـ.»، «مکـ.» قوتویەکی تەنەکەیە بە ژێر بێشکەی منداڵەوە هەڵداوەسرێ و بلوێری دێتە ناو، کە مناڵەکە میزی کرد بە بلوێردا دێتە ناو ئەو قوتوە.
ئاوەدانکەر
ئاڤاکەر، ئاواکار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەدانی
ئاوەدانی
آبادی
ئاوەدانی
[[ئاوەدان+ئی]]
۱-چێگەیەک خەڵکی زۆر تێیدا نیشتە جێ بێ «شار، دێ،...» «زۆری کردە چۆلی و پشتی دە ئاوەدانیان کرد». ۲- «مجـ.» قەرەباڵغی، کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنێ# «هەی داد، هەی بێداد، ئەی ئاوەدانی+قەبرم بۆ بکەنن، لە ڕێگەی، کانی» «فۆلکلۆر». ۳- «حمسـ.» جێگەی ئاوەدان، شوێنێ کە وێران نەبێ. //چۆلی، وێرانی.
ئاوەدانی
ئاوایی، ئاڤاهی، ئاڤانی
ئاوەڕەش هێنانەوە
بۆ کەسێک بەکار دەبرێ، کە هەمیشە هەر دەنگوباسی ناخۆش و شوم و پڕنەگبەتی بێنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەڵانە
وەڵیفەتێکە دەدرێ بە شوان بەرامبەر بە هێنانەوەی کار و بەرخی تازەبوو لە کێوەوە بە خاوەنی
ئاوەڵانە
انعامی که چوپان به وقت آوردن نوزاد دام می گیرد
ئاوەڵانە
شیرینی شوان کە بەرخ و کاری تازەزاو لە دەشتەوە دێنێتەوە
ئاوەڵانە
[[؟]]
«نا.»، «سیمـ.» خەڵاتێکی خاوەن مەڕان، دەیدەن بە شوان، کاتی کە یەکەم بێچووی کە لە دەشت بووبێ، بیهێنێتەوە بۆ ماڵ. «تمـ: هبێد_۴، خا_6۷، معر_۱۹».