تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترێ مارانە
(دەر) پەسیرە مارانە. گیایەکی وەکوو لاولاوی زۆر بەرز دەبێ و بە داران هەڵدەچێ، بەرەکەشی وە بەڵاڵووکی دەچێ، بۆ سووراوی لێوو ڕوومەتانیشی بەکار دەبەن، گەڵای وە پەلکە مێوی دەچێ بەڵان گچکەترو خڕترە. کە لە ئەژنۆی باداران هەڵبسووێ لەپێشدا خارشتی لێ پەیدا دەکات و لە دووایە فێنک دەبێتەوە، بە ئارەقە چەند تنۆکە ئاوێکی دەردەکات بەو شێوەیە بە چەند جارێکی بنەبڕ دەبێ، کە بنەکەشی ووشک بکرێ و بکوترێ بە بڕین وەرکرێ گۆشتە زوونەی پێ دێنێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترەکاندن
قەڵەشاندنی شت
ترەکاندن
ترکانیدن
ترەکاندن
ترەکانن
ترەکاندن، درز پێ بردن، درز تێ بردن. قەڵشاندنی دەست و پێ. گۆپکەکردنی داران. ترەکاندن
تساندن
فساندن، فس پێکەندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تسدانەوە
بریتییە لە سەرنەکەوتنی یەکێک لە ئەنجامی کارێکدا و دەست لێ هەڵگرتنی
تسدانەوە
مەبەس لە سەرنەکەوتنی یەکێکییە، کە لە ئەنجامیدا دەستی لێ هەڵگرتبێ
تسقلەگورگانە
گیاهی است که ثمری چون ثمر مازوج دارد
تسقلەگورگانە
گیایەکە بەرەکەی لە قسقل دەکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تسقڵە گورگانە
گیایەکە وەک قارچک ناوەکەی بەتەڕی وەک سیرێژ و بە وشکی وەک خەنە وایە
تسقڵەگورگانە
گیایەکە وەک قارچک ناوەکەی بە تەڕی وەک چرێش و بە ووشکی وەک خەنە وایە، تسلەگورگانە
تسلەگورگانە(هەورا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تسڵەگورگانە
تسقڵە گورگانە
تسڵەگورگانە
نگا: تسقلە گورگانە
تسڵەگورگانە
تسقلە گورکانە