تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆیلانە
باربوو، باربووێکە، کە ڕۆژی دووەم ژنان بە بووکێیەوە دەبەن و یا بۆ ژنێکی دەبەن، کە منداڵی بووبێ. (خۆ) پۆلیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیازەخووگانە
گیایەکی کێوییە لە پیاز دەچێ بەڵام ئەم ناخورێ
پیازەخووگانە
سەلکی گیای کاردو (هازە ناخورێ). پیوازە کێویلە: گیایەکی کێوییە وە پیوازی دەچێ، بەڵام ناخورێ، کەچی بەراز زۆری حەز لێ دەکات. هەندێک زەوی، کە هەرێزدارو پیزڵداربێ و جووتێر نەتووانێ بیکێڵێ چەند سەلکێکی لەو پیوازەی یا چەند بێیەک لە زەوییەکەدا دەشارنەوە بەراز زەویەکەی هەڵدەدڕێ و دەیکێڵێ تا نەیدۆزێتەوە ڕاناوەستێ
پیازەخوگانە
گونگونەسەگانە، گیایەکە
پیازەمارانە
گیاهی است
پیازەمارانە
سیرمۆکە، گیایەکە
پیازەمارانە
پیازەمشکانە
پیاز کوهی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاوانە
کردەوە یا شتێکە کە هەر لە پیاو بوەشێتەوە
پیاوانە
مردانه
پیاوانە
مەردانە، ئازایانە، مێرانە، ئادەمییانە، ئادەمانە. کردەوەی وەکوو پیاوان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرۆزانە
شتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکدا کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ یا بەپایەیەک گەیشتبێ لە پاداشی ئەوەی کە پێت وتبێ (پیرۆزت) بێ
پیرۆزانە
شیرینی موفقیت یا..
پیرۆزانە
چتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکیدا، کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ و یان بە پایەیەک گەیشتبێ لە بەرانبەر ئەوەدا، کە پێت گوتووە (پیرۆزت) بێ