تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاواندەر
جەریمە بژێر، بژێرەوەی زیان
تاواندەر
کەسێکە لە تۆڵەی خراپەکارێکیدا چتێکی ببژێری، ببژێر
تاویاندنەوە(زەن)
تاکاندنەوە
تایبەتاندن
particularization, بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی تایبەتی وردبین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترازاندن
دەرپەڕاندنی شتێک لە شوێنی خۆی
ترازاندن
لەیەک جیا کردنەوە: دوگمەکەم ترازاند
ترازاندن
دەرپەڕاندنی چتێک لە شووێنی خۆی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترساندن
ترس خستنە دڵی یەکێکەوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ترساندن
[مص ]
(تەرساندەن - tersanden)
ترساندن
ترس وەبەرنان
ترساندن
تۆقاندن، زراوچوواندن، ئاوی دەمدان، ئاوی چاودان، هەڕەشە لێکردن، هەڕو گیڤ کردن، پرینگاندنەوە. (باک) جەفلاندن، فەرهاندن، دلهاندن، ترس خستنە دڵی یەکێکیەوە. (ئەردە) هەڕەژەکردن
ترشاندن
تورشاندن. (باک) خلسکاندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترنجاندن
گیرکردنی شتێک لە شتێکدا