تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشبگیر
تاڵانکردنی ئاش لە لایەن جەردەوە
ئاشبگیر
[ [١- ئاش + ب «پێبـ.» + گیر «گرتن» ]]
«نتـ.» چوونی چەتە و دز بۆ سەر ئاش و گرتنی ئاشەوان و بردنی گەنم و دانەوێلە و هەرچی لە ئاشدا هەبێ، تاڵان کردنی ئاش. هس.: خانەبگیر.
ئاشبگیر
تاڵانکردنی ئاش لەلایەن جەردەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشبەتاڵ
وتەیەکە ئاشەوان بە دەنگی بەرز دەیڵێ لە کاتێکدا کە ئاشەکەی دانی نەمابێ کە باراشی بۆ بەرن
ئاشبەتاڵ
ئاساو بەتاڵ، ئاش دۆڵە، ووتەیەکە ئاشەوان بە دەنگی بەرز دەیڵێ لە کاتێکیدا، کە ئاشەکەی دانی نامێنێ تا باراشی بۆببەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشت
کەسیێکە کە لەگەڵتدا ڕێک بێ ، (ئاشتبوونەوە) یەک کەوتنەوەی دووکەس لە دوای ناکۆکیان
ئاشت
«سـ.» حاڵەتی نێوان دوو یا چەند کەس، دەستە، بەرە و دەوڵەت کە ناخۆشی و ناکۆکی یا شەر و کوشتاریان لە نێواندا نەبێ.: سۆسیالیزم و سەرمایەداری ناتوانن پێکەوە ئاشت بن. ئێستا ئەڵمانیا و فەڕانسە ئاشتن.
ئاشت
ژیر، کۆک، پێک هاتوو، تەبا، پێک هاتوو، ڕێک کەوتوو._ بوونەوە: ڕێک کەوتنەوە، پێک هاتنەوە، ڕێک کەوتنەوەی دوو یا چەند کەسان لە دووای ناکۆکییان._ کردنەوە: پێک هێنانەوە، کۆک و تەباکردنەوە، یەک خستنەوەی دووکەس یا چەند کەسان دووای ناکۆکییان
ئاشت بوونەوە
«مستـ. لا.» ڕیککەوتنەوەی دوو لا کە پێکەوە ناکۆکییان هەبێ: ئام ئاشتبوونەوەیانم بە کەیفێ بوو. لە خۆڕا دەنگیان لێک گۆڕی بوو لە خۆشیانەوە ئاشتبوونەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشتکردنەوە
یەکخستنەوەی دووکەس لە دوای ناکۆکی
ئاشتکردنەوە
«مستـ. متـ.» ڕێکخستنەوە و پێکهێنانەوەی دوو یا چەند کەس، دەستە و بەرە و خێزان و دەوڵەتان، کە نێوانیان ناخۆش بێ، دەنگیان پێکەوە نەبێ یا لە حاڵی شەڕدا بن.: ئاشتمانکردنەوە. ئاشتکردنروەیان باشە. هەر چۆنێ بوو ئاشتیانکردینەوە. ئەمریکا هەرچی دەکا عەرەب و ئیسڕائیلی پێ ئاشت ناکرێتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشتی
١ــ حاڵەتی ئارامی و ئاسایشی گشتی لە وەڵاتێک و پێوەندی ئاسایی لەگەڵ وەڵاتانی دیکە. ٢ــ نەبوونی شەڕ و نەبوونی سیستەمی هەڕەشە. نەبوونی شەڕ واتە پەرەپێدان بە هاریکاری و پێوەندی نێونەتەوەیی. تەنیا ئاشتی دەتوانێ ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرێ، ڕادەی ئەو ڕێبەرانەی کە دەم لە ئاشتییەوە دەدەن، گەلێک زۆرن بەڵام بەهۆی ترس لە چەک داماڵین*ی یەکلایەنە، گفتوگۆ لەمەڕ ئاشتی هەمیشە سەرکەوتوو نەبووە، چونکە لایەنی بەرانبەر متمانەی بە ئەویدی نەبووە. لەم رووەوە بەرنامەی بەرهەمهێنان و پڕچەککردنی خۆیان درێژە پێدەدەن، ئەمەش پاڵنەڕێکە بۆ شەڕ و هەڕەشە لە ئاشتی دەکات.
ئاشتی
آشتی آزرم، سازش، دوستی.