تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باسرمە
گۆشتی قیمەکراوی سوێرخوێیە لەگەڵ بەهاراتدا لەناو ڕیخۆڵەدا هەڵدەگیرێ
باسریشک
[[3- با / 1+ سریشك (= فرمێسك)]]
(نت،)، (مک) کڕێوە و باران بە (با) وە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باسرە
[ا ]
(باسەرە - basere)
مێرگ و بژوین، زەوییەک کە بۆ کشتوکاڵ ئامادەکرابێ.
باسزان
باس گیر، بازگیر، باس دان، باس گو.
باسزان
[مێژووزان]
باسزان
مُؤَرِّخ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باسق
[ص - ع ]
(باسیغ - basix)
بەرز، درێژ، درەختی بەرز، بڵند.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باسقەندە
هەموو دارێکی باریکی لووسی کونکراوە کە کرابێ بەدەسکی قەندە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باسقەندە
داردەستێکە کە لە داری بەڵاڵووک کرابێ
باسقەندە
(نت.)، (کعر) تم: باسقەننە
باسقەندە
بڕوانە: باسقەنە
باسقەننە
دەسقەننە، باسکی قەننەی، کە زۆرترینی لە دارە ئاڵووباڵوو دروست دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باسقەنگە
باسقەنگە
بڕوانە: باسقەننە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باسلیق
[ع ]
(باسیلیغ - baslîx)
شادەماری بازوو.