تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەڵماس
شارێکی کووردانە لە کووێستانێدا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاس
[ص.ع ]
(شاسس - şasis)
شاواس
شاباز [باشترین بازی ڕاو (ناوی پیاوانیشە)]
شاواس
شَهباز
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شرق شناس
[ا.ص ]
(شه رغ شیناس - er’’ şinasş)
ڕۆژهه ڵاتناس ، شاره زا له وه زع و حاڵ و زمان و داب و نه ریتی میلله تانی رۆژهه ڵات.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شماس
[ا.ص.ع ]
(شەمماس ـ șemmas)
شەماسه ؛ (پلەیەکی کڵیسایی یەله قەشه نزمتره).
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شناس
شناس
آشنا، شناسا، روشناس
شناس
ئاشنا. ئاشناس، ناسیاگ [ناسراو، ناسیاو]
شناس
خِدن
شناس
آشنا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شوناس
شوناس
ئەم زاراوە لە وشەی identitas وەرگیراوە و بە دوو مانای بەڕواڵەت هاودژ شرۆڤە دەکرێت: 1) هاوسانی و تەبایی ڕەها. 2) جیاوازی هەمیشەیی. بەگشتی شوناس، پرسیارە لە هەبوونی کەسێک. پرسیار بکەیت: ئەو کەسە کێیە؟ چ تایبەتمەندییەکی تاکی و کۆمەڵەکی هەیە؟
ئەو ڕەگەزانەی کە هەوێنی پرسیار لە شوناسی کەسێک پێک دێنن، بریتین لە: نیشتمان، میژوو، زمان، ئەدەب، ئایین، پێکهاتە و ستراکتووری سیاسی، کولتوور و هونەری هاوبەش. چەمکی شوناس بابەتی کێشمەکێشی تیۆری نێوان دوو زانستی سایکۆلۆجی و کۆمەڵناسی بووە لەمەڕ توێژینەوەی لایەنی تاکەکەسی و لایەنی کۆمەڵایەتی ئەم چەمکە. ڕەهەندی تاکەکەسی شوناس، بریتییە لە هەستی ئێمە دەربارەی ئەو شتانەی کە هەر تاکێک لە ئەویدی جیادەکاتەوە کە ئەویش، دەرک و ناسینێکە لە «من». هەست کردن بە شوناسی تاکەکەس، دەرەنجامی دایەلیکتیکیی نێوان تاک و کۆمەڵگەیە و لە هەست و خۆست و بۆچوونەکانی تاکدا خۆی نیشان دەدات. ڕەهەندی شوناسی کۆمەڵایەتی بریتییە لە وێکچوواندن و گونجانی «ئێمە» لەگەڵ ئەوانی دی. ئەم شوناسە ڕوونکەرەوەی چەمکی «ئێمە»یە.
شوناس، بە کەس نابەخشرێت بەڵکوو لە ڕێگەی دانوستان و مامەڵە لەگەڵ ئەوانی دی ، دێتە بەرهەم. لەم ڕوانگەوە دەکرێ شوناس بە پرۆسەیەکی درێژخایەن لە قەڵەم بدرێ کە هەمیشە لە حاڵی گۆڕاندایە. بۆ نموونە شوناسی نەتەوەیی و ئەتنیکی مرۆڤی کورد بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێ. ڕەنگە کوردبوون لە هۆڵەندا لەگەڵ کوردبوون لە کوردستان دوو شتی جیاواز بن یا کوردبوونی 2009 لەگەڵ کوردبوونی 1920 جیاوازیان هەبێت.
شوناس بابەتێکی فرەڕەهەندە. هەرکامێک لە ئێمە خاوەنی چەند شوناسێکە کە لایەنە بەرجەستەکەی لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی ژیانمان تووشی گۆڕان دەبێت. کەسێک کە لە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژی لە کاتی باسکردن لە سیاسەتی نێونەتەوەیی شوناسی ئەمریکی بەخۆ دەگرێ. لە بەرەبەیانی یەکشەممەدا خۆی بە کاسۆلیک لە قەڵەم دەدات، کاتێکیش سەیری یارییەکی فۆتبۆڵی جیهانی دەکات، دەکەوێتەوە بیری باووباپیرانی لە هۆڵەندا.
شوناس
آشنا، شناس