تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاستگۆیی
ڕاستۆ
(باک.): ڕاست ، ئازاد
ڕاستۆک
(سوور.، ڕەوا.): ڕاسته، زیی، خەتی نێوەڕاستی پرچ و کاکۆڵی شانەکراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕاستی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕاستی
بوونی وتە بەڕەنگێک کە درۆ نەبێ
ڕاستی
الحق أو الصدق أو الحقیقة
ڕاستی
درستی
ڕاستی
ڕاسی، دروسی، پێچەوانەی ناڕاستی و درۆ و درۆزنی.
سەرچاوە: نالی
ڕاستی صەبا
ئیشارەتە به دوو ئاوازی مۆسیقا، (ڕاست) و (صەبا).

گوتم: ڕاستی صەبا هەڵسە! گوتی: مەشرەب موخالیفیە
گوتم: نارێ، گوتی: بایە، گوتم: ئەوجێ، گوتی دوورە
ڕاستی نوێ
دیاردەی ڕاستی نوێ پێکهاتووە لە بنەڕەگ و ڕیشەکانی نیئۆلیبرالیزم و کۆنەپارێزیی نوێ. لە 1980 بەملاوە زۆربەی دەوڵەتانی ڕۆژاوایی بۆ هەڵوێست نیشاندان لە بەرانبەر قەیرانی ئابووری حەفتاکان، بە دەستکێشانەوە لە سیاسەتەکانی کێنزی، بەرەو بەرەی «ڕاست» هەنگاویان نا. ڕاستی نوێ ڕادیکالیزمێکە سەر بە باڵی لیبرالیزم و هێرشێکە کە هێزە بنچینەییەکانی خۆی لەم دوو ڕێبازە وەردەگرێ. ئەم زاراوە بە تایبەتی دەربارەی سیاسەتەکانی حیزبی کۆنەپارێزی بەریتانیا لەسەردەمی تاچێر و حیزبی کۆماریخوازی ئەمریکا لەسەردەمی ڕیگان دا بەکار براوە و بەگشتی لە بواری ئابووری و سیاسی، لیبراڵ لە ئەژمار دێت. واتە لەسەر ئازادی ئابووری و کەمکردنەوەی باج و بازاڕی ئازاد و دەوڵەتی سنووردار جەخت دەکات بەڵام لە باری ئەخلاقی و کەلتووری و کۆمەڵایەتییەوە کۆنەپارێزە. ڕاستی نوێ، حکوومەت لە باری ئابوورییەوە لاواز دەکات بەڵام لە بواری سیاسی واتە دابینکردنی ئاسایش، بەهێز دەبێت.
ڕامیاری: بڕوانە سیاسەت
ڕاستیی سەرپەڕ
الحقیقة القصوی
ڕاستییە ڕووداوەکان
حقائق الواقع (وقائع)
ڕاستییە ڕووداوەکان
Facts
ڕاستێتی
ڕاسێتی ، دروسی، به پێچەوانەی درۆزنێتی. ئا -: درۆزنێتی