تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڕاستە
[[ پهـ: ئاراستەک ]]
«نمغـ.»، «سیمـ.» ١- ڕازاوە. ٢ ڕێک و پێک کراو. ٣- ڕێکخراو «لە شکروسوپا». ٤- ئامادە. تێبــ.: هەر وەکوو لە وشەی «ئاڕا» دا باس کرا مەسدەری «ئاڕاستەن» ی پەهلەوی لە کوردیدا بووتە ڕازاندنەوە، بەڵام ئەم «نمغـ.» ەی وەکوو خۆی لێ بەجێ ماوە، کە لە سلەیمانی بەکاردێت و لەگەڵ «کردن» مەسدەرێکی تێکەڵی لێ دروست کراوە.
ئاڕاستە کردن
«مستـ. متـ.»، «سیمـ.، کعر.» ١- ڕووی چەک، خەبات یا قسە دە کەسێک، ڕێژیمێک یا بەروباوەڕێک کردن: بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد، خەباتی خۆی ئاڕاستەی ئیمپڕیالیستەکان کردووە. ٢- پێشاندانی ڕێگای کارێک بە یەکێک یا کۆمەڵێک، تەوجیهـ: پاڕتی ئەندامەکانی خۆی بە ئامۆژگاری پێشکەوتوانە، ئاڕاستە دەکرد. ٣- حەواڵە کردنی قسە و توانج و جوێن و مست و تێڵا و ئەو جۆرە شتانە بۆ یەکێک: خولە مستێکی ئاڕاستەی جوامێر کرد.
ئاڕاستەوێڵ
وێڵ کردنی ئاڕاستە، لەدەست دانی ئاڕاستە.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵاستن
ئاڵاستن
لستنەوە، وەکوو مانگا گووێلکی خۆی بلێسێتەوە
ئیزن خواستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- داوای ئیجازە کردن بۆ کردنی کارێک. ئیزنمان لە مامۆستا خواست و هاتینەوە، دەبوایە ئیزن بخوازی نەک سەربەخۆ لیدەی بڕۆی. ٢- داوای ئیجازەی ڕۆیشتن لە خانەخوێ کردن، خواحافیزی کردنی میوان لە خانەخوێ. سێ ڕۆژ میوانیان بووین هەر ئیزنمان دەخواست ئیزنیان نەدەداین.
ئەزموونەکانی لێکدانەوەی ڕاستییان
اختبارات تفسیر الحقائق
ئەزموونەکانی لێکدانەوەی ڕاستییان
Tests of interpreting data
ئەزموونەکانی وەدەستهێنانی ڕاستییان
اختبارات استخلاص الحقائق
ئەزموونەکانی وەدەستهێنانی ڕاستییان
Tests of obtaining facts
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەڵماستەراش
پیاڵە و پەرداخێکە کە تاشرابێ و گۆشەگۆشە بێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اراستن
[مص.م ]
(ئاراستەن - arasten)
جوانکردن، رازانەوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اراستە
[ا - مف ]
(ئاراستە - araste)
ڕازاوە، رازێنراوە، رازیاوە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
المنطقة الاستوائية. منطقة خط الإستواء
هەرێمی یەکسانەهێڵ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باستار
( (باستار - bastar))
فڵان، یارۆ، هین، کابرا، ئاماژەیە، بۆ کەس یان شتی نادیارو نەناسراو.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باستاروبیستار
( (باستاروبیستار - bastaru bîstar))
فڵانو فیسار.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باستاروبیستار
[ا ]
(باستارو بیستار - bastarû bîstar)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باستان
[ا - ص ]
(باستان - bastan)
کەونارا، دێرین.
باستان
[[پە: باستان] ]
(نا. ص.)، (کئێر) کۆن، قەدیم. تێبــ. - مامۆستا تەوفیق وەهبی ئەم وشەیەی لە (فەرهەنگی کوردی - ئینگلیزی) دا نووسیوە، وەکوو لە سەرەوە نیشاندرا ئەسڵەکەی (پەهلەوی) یە و بە مانای (هەمیشە قەدیمی و بێ پسانەوە) هاتووە، من هەر وشەیێکی لە بنج و بناوانی (پەهلەوی) بێ، بێ ئەوەی لێی بپرینگێمەوە بە کوردی ڕەسەنی دەزانم با زمانی (فارسیزۆری بەکار بێنی وەکوو ئەم وشەیە و دەبێ وا حیساب بکرێ کە (فارسی) لە کوردی خواستۆتەوە.