تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باربوو
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پێشکێشکردنی شتومەک، کەلوپەلی ناو ماڵ، پارە، یا هەر شتێکی دیکە، لە لایەن چەند کەسێکەوە بە یەکێک بۆ هەڵسووڕاندنی کارێکی وەکوو ژن هێنان، ماڵ پێکەوەنان و خانوو دروست کردن و... و... * باروبوو.
باربوو
بەرداری، (باک) مێجبێتی، (زەن) ترەوانە، (بابا) باروو بوو، بارەبوو، (کە) داشن، (هەو) کێشە، کێشک، پیتاک، (هەوراباد) بێش، پۆیلە، پۆیلانە. یاریکاری و دەستگرۆیی ئەو کەسانەیە، کە لێیان قەوماوە یا زیانیان پێ گەیشتووە یان لەکاتی ژن هێنان و زەماوەندێدا._یی: کردارو کردەوەی باربوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باربوویی
باربوو، (باربوو پێکردن) باربووکردن
باربەر
بارەبەر، ووڵاخی باربەر. گوێدێر، گووێ لەمست
باربەست
مهیای سفر
باربەست
ئامادەی سەفەر
باربەست
بارپێچ._کردن: بارپێچ کردن
باربەست کردن
[[بار + بەست (بەستن) کردن]]
(مست. مت.) تم: باربەستن. ٢- (مست. لا.) خۆسازکردن بۆ ئەنجام دانی کارێ. باربەستی خۆیان کردووە شەوەکی وەڕێ دەکەون.
باربەستن
رخت سفر بستن
باربەستن
تێکنانی ئەسپاپ و کەل و پەلی سەفەر
باربەستن
(مست. مت.) سازکردن و پێچانەوەی (بار) بۆ ڕەوانە کردن و گواستنەوەی. بارەکان بەستراون و لە (خان)ەکەن. * باربەست کردن.
باربەند
گوریسی بار پێچان
تەویلەی سەر نەگیراوی هەڵبەستراو بۆ یەکسم، بەهار بەند
باربەند
[[بار + بەند]]
(نت.)، (کئێر.) باریکە گوریسێکە لە (گوش) یا لە (موو) دروست دەکرێ و پاش پێچانەوەی بار بەم گوریسەش دەیبەستن تا قایمتر بێ و لە ڕێگا هەڵنەوەشێ.
باربەندی
باربندی
باربەندی
پێچانەوەی باروبنە
باربەندی
پێچاندنەوەی باروبنە
باربەنی
کوچ، باربندی، بُنەبَندی.