تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهاردان
ئاشماڵی. [نیشاستەلێدان]
ئاهاردان
تنشیة، تلعیب، العاب.
سەرچاوە: نالی
ئاهووی تەتاریی
جۆره ئاسکێکە ناوبانگی به چاوجوانیی دەرکردووه.

ئەی خەستەیی چاوت هەمو ئاهوویی تەتاریی!
وەی بەستەیی زوڵفت هەمو شێرانی شکاریی!
ئاهی سارد
هەناسەی سارد، نائومێدی دڵشکاوی، ڕەنجەڕۆیی
ئاو خواردنەوە
«مستـ. لا.» ۱-خواردنەوەی ئاو بۆ شکاندنی تینوایەتی. ۲- «کنـ.» کاری هاسان و بێ ئەرک.: جا ئەوە چییە؟ هەر ئاو خواردنەوەیە. پیاو کوشتن و ئاوخواردنەوەی لە لا وەک یەکە. چ پیاو بکووژن و چ ئاو بخۆنەوە.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئاوابیەورۆجیاری(هەورا)
ئاوابوونی خۆر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوارتن
دەربواردنی شتێک لە شتێک (استسنا)
ئاوارتن
جودا کردن، هەڵاوارتن، دوورەوە خستن
ئاوارتن
[[مسـ.. متـ. .]]
«زا.» دەربواردنی شتێک لە شتێک «استثناء»، «تمـ. خا: جـ ١، ل ـ ٦٠» ـ بێجگە لە «فەرهەنگی خاڵ» ئەم وشەیە لە هێچ قامووسێکی تری کوردیدا نەدیت، ئەگەرچی خۆی لە لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا لە بیر چۆتەوه، بەڵام لە شێوەی «هەڵاوارتن» و «هەڵاواردن» دا دەبیندرێ، لام وایە «ئاوارە» ش هەر بە بنیچە دەچێتەوە سەر ئەم مەسدەره، کە بەڕای من مەسدەرێکی ئەسڵی زمانی کوردییە و شایانی ئەوەیە زیندوو بکرێتەوە. هس.: بواردن، هەڵبواردن.
ئاوارتن(باک)
هەڵاواردن، جووایەزکردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوارتە
شتی دەربراو (مۆستەسنا)
ئاوارتە
جیاکراوە، دوور خراوە
ئاوارتە
«سمفـ. لە: «ئاوارتن»، «زا» جیاکراوەوه، بە جێ هێڵراو، لادراو «شتی دەربراو «مستثنی». تمـ: خا. جـ ١، ل - ٦٠».
ئاوارتە
exceptional, نائاسایی
ئاوارتە
چتی دەربڕاو، هەڵاوێردراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوارخانە
شوێنێکە کە چایچی ناوماڵ چا و قاوەی تێدا لێ دەنێ
ئاوارخانە
شووێنێکە، کە چایچی ناوماڵ چاوو قاوەی تیا لێ ئەنێ