تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاریختێ
میراو، ئەو کەسەی کە ئاو دابەش کردنی بۆ ئاودێران بەدەستە
ئاریستۆکراسی+ ئاغەواتی
بە زمانی یۆنانی بە مانای باشترین حکوومەت یان حکوومەتی پیاوماقووڵانە. بەڵام لە زاراوەدا جگە لەوەی کە هەڵگری پاساوێکی ئەخلاقییە، حکوومەتی کەسانی لێهاتووە کە بەپێی میرات و شەرەف و خوێن بە سەروەری گەیشتوون. کەواتە دەکرێ بە حکوومەتی ڕەگەز مەزنایەتی ناوبردە بکرێ.
لە فەلسەفەی سیاسی یۆناندا ئاریستۆکراسی بەو دەسەڵاتدارانە دەگوترێ کە لە باری ئینسانییەوە بە تەواوی هەڵیان دابێ و گەشەیان کردبێ. «ئەرەستۆ» (لە کتێبی سیاسەت) و «پلاتۆ» (لە کتێبی کۆمار)دا هەوڵێکی زۆریان داوە لەمەڕ دیاریکردنی پێودانگێک بۆ دۆزینەوەی ئەم جورە کەسانە. ئەرەستۆ، باشترین جۆری حکوومەتەکان بە پادشایی و ئاریستۆکراسی و حکوومەتی قانوون ناوبردە ئەکا و لەنێوان ئاریستۆکراسی و ئۆلیگارکی*دا ئەم جیاوازییە قاییلە: " ئۆلیگارکی گەیشتن بە دەسەڵاتە بەپێی دارایی و ئاریستۆکراسی بەپێی بلیمەتی". بەڵام هەر لە زووەوە ئەم دوو زاراوە بە یەک مانا بەکار براون. بۆ وێنە «کارتاژ» و «وینیز» ئاریستۆکراتی گەورەی دارایی بوون.
ئاریستۆکراتیک بە عام، بە حکوومەتێک دەوگوترێ کە تێیدا دەسەڵاتی دەوڵەت ڕەها بێ و حکوومەت بە دەست تاقمێکی مومتازەوە بێت. ئەم تاقمەش لە ڕێی میرات و پلەی چینایەتییەوە بەم شوێنە گەیشتبێ و ڕێگەی چینەکانی دیکە بۆ ئەم شوێنە یاساغ بێت. نموونەی ئەم سیستەمە سیاسییە لە ئێرانی پێش ئیسلام و ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاست ئەبیندرێت. ئەمڕۆ نموونەی ئەم جۆرە حکوومەتە لە کەم شوێنی جیهاندا پەیدا ئەبێت و جێی خۆی داوە بە دیکتاتۆری ئولیگاریشی نوێ.
ئاریستۆکراسی+ ئاغەواتی
آریستوکراسی
ئاریستۆکراسی+ ئاغەواتی
ئاریش(باک)
هۆش، وورە، هێزی وورە
ئاریشەن(باک)
بەهۆش، وورەدار
ئاریلە
پیاوی ژنانیلە، ژنەڕەنگە، ئاڵی پیواز، یۆسف ئەفەندی: نێرێکی ئاریلەیە، لاسای مێ دەکاتەوە
ئاریلە
«سـ.» پیاوی ژنانی، پیاوێکی ڕەووشت و خۆی ژنانە بێ. * ژنانیلە. هس.: ئاڵی. تێبــ. ــ تەنیا مامۆستا وەهبی ئەم وشەیەی نووسیوە.
ئارین
ئاگرین، ئارگۆن، وەکوو ئاوری، وەئاووری چوو، ڕەنگی ئاووری
ئارینج
بڕوانە: (ئارێنج)
ئاریندار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارینۆک
ئارینۆک
لپه
ئارینۆک
ئارینەک