تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵابڵند
باڵابۆست
باوەعەمرە، بستەباڵا، چڵەنۆک، بە تەمەنی دەباڵا نەکردوو، باواقۆرەت
باڵابەرز
بلندقامت
باڵابەرز
(ست.) ١-حاڵی ئینسانی درێژ، حاڵی کەسێکی باڵای درێژ بێ. *کەڵەگەت ٢-(کن.) ئادەمیزادی شوش و باریک و بەژن ڕێک و پێک. «خاستەر جە زومڕەی ئەو باڵابەرزان +بە ڕێزەی ڕازان شەکەر کەرد ئەرزان» (خانا - ٢٠٦).
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باڵابەرزە
پەنجەی سێیەمی دەست
باڵابەرزە
سێهەم کلک لە پەنجەدا، تلیاناوی، قامکی قوونێ، قامکە قوچە
باڵابەرزە
[[باڵبەرز+٥-ئە /١]]
(نت.)، (سیم.) پەنجەی هەرە درێژی دەستی ئادەمیزاد، قامکی ناوەڕاستی دەست.
باڵابەرزە
قامکی ناوەندێیە، قامکی سێیەمی دەستە، هەڵمەقووتە
باڵابەژن
آینه تمام قد
باڵابەژن
ئاوێنەی باڵاڕوان
ببابۆفیزم
بابوفیسم
ببابۆفیزم
بزاڤێکی شۆڕشگێڕی فەرەنسی لە سەدەی هەژدە بەمەبەستی دامەزرێنی «کۆماری یەکسانی». ئەم جووڵانەوە ناوەکەی لە ڕێبەری خۆی بە ناوی «فرانسوا نۆئێل بابۆف» (1765-97) وەرگرتووە. «بابۆف» و هاوڕێیانی لە 1796«نەخشەی یەکسانی»یان بۆ ڕووخانی حکوومەت، داڕشت کە ئەمە چڵەپۆپەی بزاڤەکە بوو، بەڵام پیلانەکە سڕی ئاشکرا بوو، لە 1797 سەری «بابۆف» یان بە گیوتێن لێک جودا کردەوە. لایەنگرانی «بابۆف»، بوونە میراتگری ئایدیۆلۆجیای مەتریاڵیزمی سەدەی هەژدەی فەرەنسە و ئەندێشە شۆڕشگێڕییەکانی ئەو سەردەمە و نوێنەری توندڕەوترین ڕێبازەکانی شۆڕشی فەرەنسە.
«بابۆفیزم» یەکەمین تەقەلا بۆ کردنی سۆشیالیزم بە تیۆری جووڵانەوەی شۆڕشگێڕی بوو. بابۆفییەکان بۆ«کۆماری یەکسانی» خۆیان، سیستەمێکی تێروتۆخی یاسا و ڕێسێ یان بۆ باشترکردنی وەزعی هەژاران و زاڵبوون بە سەر ململانێی هێزەکانی دژە شۆڕش، پێشبینی کردبوو. ئەندێشەی پیادەکردنی«دیکتاتۆری ڕەنجدەران» (بڕوانە دیکتاتۆری پرۆلتاریا) دوای سەرکەوتنی شۆڕش، هەر لە لایەن ئەم گرووپەوە ئاڕاستە کرا.