تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابە
[[باب + ئە]]
١- وشەی (باب)ە و لە حاڵەتی بانگهێشتن دایە، منداڵانی باوکێک- بۆ (خطاب) و (ندا) بەکاری دێنن *باوکە، باوە (بک.) بابۆ. ٢- (مج.) گەورەش بە ڕووی قسە دە کەسێ کردن بەکاری دێنێ. بابەگیان ئەو قسانەی تۆ ئاسمان و ڕیسمانیش نین. ٣- (مج.) جاروبارە خۆی دەبێتە ئامرازی بانگهێشتن. بابە! خەڵکینە، بابە! عالەمینە، بابە ئەی خەڵکی گەڕەک ئەوە چەند ساڵەخراپەیەکتان لەم کابرایە دیتووە؟ ٤- نازناوێکە دەکەوێتە پێش ناوی شێخ و دەروێش و چاک و پیران. بابە قەتار، بابەگورگوڕ، تەکیەی بابە غەلیفەی لە گەڕەکی سئ ئاشان بوو *بابا، باوە.
بابە
بابە عەمرە
[[بابە + عەمر (عومەر) + ئە]]
(نت.)، (سی،.) ئادەمیزادی بە دیمەن منداڵی بە تەمەن پیر. تێبــ.- ئەم حاڵەتە هۆی فیزیۆلۆژی هەیە و زیاتر ئینسانی وا کۆسە دەبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابەت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابەت
بابەت
الموضوع
بابەت
بابت، یاسا. درخور، شایسته، پسند.
بابەت
باو، باوەت، پەسەن. [داب، ڕەرا]
بابەت
بابة، مَعمول. مُناسِب. مَطلوب.
بابەت
کالا
درمقابل
درباره
شایسته
بابەت
تەحی کووتاڵ و کەل و پەل: چەرچی دە بابەتی شت هێناوە
بەرانبەر، لەبابەت: بابەت ئەم کتێوە چەت پێ بەم؟
دەربارە، لەمەڕ: لە بابەت منەوە ئەدوان
ڕەوا . شایان: ئەمە بابەتی تۆ نییە
بابەت
[[=عا.: البابە)]
(نا.) ١- جۆری کاڵا، نەوعی شتوموک. ئەم مەغازەیە هەموو بابەتێکی تێدایە. ٢- هەر شتێکی بۆ کارێ یا کەسێ دەس بدا، لاییقی ئەو کەسە بێ، بە کەڵکی ئەو کارە بێت. ئەم جلکانە بابەتی ئێوە مانانن، فڕنی بابەتی بێ ددانە. (( پاڵان قەجەرییەکی باش بابەتی کوێخا سجیلی موحتەڕەم))، (کابرایرکی سەقزی). ٣- لەباتی، لە جێگەی، دەربارەی. ئەو دە تەغار گەنمە بابەتی دە و دوو ئەدی زەکاتەکە؟ تێبــ.- بە مانای سێیەم لە فارسی ڕا پەڕیوەتە ناو کوردی * (سن.) باوەت.
بابەت
تەرز، چەشن، باوەت. ژنی جووان، پیاوی جووان، لایەن. له_ چیەوه؟: لە لایەن چیەوه؟. بارە. له_لەبارەی
بابەتاندن
بابەتبەندکردن
Categorization، ڕێکخستن بەپێی بابەت.
بابەتەکی
الموضوعي
بابەتەکی
Objective
بابەتەکی
ئۆبژەکتیڤ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابەخولێ
جۆرە یارییەکی منداڵانەیە بە گردی خۆیاندا دەخولێنەوە