تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
انصاب
[ع - ا ]
(ئەنساب - ensab)
بت، پەیکەر، کۆتەڵ، سەنەم.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
انقلاب
[ع - ا - مص - ل ]
(ئینغیلاب - inxilab)
کودەتا، گۆڕانکاری، ئاژاوە، شۆڕش.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
انیاب
[ع - ا ]
(ئەنیاب - enyab)
کەڵپەکان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اولو الالباب
[ص - مر ]
(ئولول ئەلباب - ulul elbab)
ئاقڵان، خەڵکانی بە ئاوەز، خودانێن، ئاڤز.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اکتساب
[ع - مص - م ]
(ئیکتیساب - iktisab)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اکواب
[ا ]
(ئەکڤاب - ekvab)
کۆزە، شەربە، کوپ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ایاب
[ع - مص - ل ]
(ئیاب - iyab)
گەڕانەوە، زفڕین.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بائوباب
( (بائوباب - baubab))
دەرختیکێ زۆر سەخت و توندوتۆڵ وزەلامە، تیرەکەی دەگاتە بیست مەتر، لە ئەفریقیادا دەڕوێت و دەڵێن تا شەش هەزار ساڵ دەژی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باب
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باب
[ص - ا ]
(باب - bab)
باب، باوک، دەربارە، دەرهەق، شایستە، هەژ، هەروەها بە مانای باوو مۆدیش دێت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باب
[ا - ع ]
(باب، bab)
دەرگا، قاپی، دەرکی ماڵ، دەروازە، لە تەقسیمبەندی کتێباندا بەهەر فەسڵ و بەشێک دەگوترێ، پاژ.
سەرچاوە: نالی
باب
باوک. دەرگا.

بەس گریە بکە بۆ پدەر و بابی حیجابت
بێ بابیی تۆ مووریثە بۆ وەصڵ و مولاقات!
سەرچاوە: نالی
باب
دەرگا. جۆر.

بابێکی هەیە دونیا بۆ عەشقی مەجازی، بەس
« نالیی » چییە ئەو بابە: ئادەم کوڕ و حەووا کچ
باب و باپیر
(نت.) چەند پشتی ئینسانێک. *باووباپیر.
باب و کال
نیاکان
باب و کال
باب و باپیر: ئەژدا