تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەشعار
جەمعی شیعرە.

« نالیی » کە قەدەحنۆشە، مەستانە و سەرخۆشە
خامۆش و نمەدپۆشە، ئەشعاری لەکن پەشمە
ئەشغاڵ
[ [=عا.: اشغال «شغل» ] ]
«نا.»، «کعر.» ناوی وەزارەتێکە لا حکوومەتی عێراقدا «ئێستا بۆتە ئەشغاڵ و ئیسکان» سەرپەرشتی ڕێگاوبان و پردان دەکا و بەسەر دروست کردنی خانووبەرەی دەوڵەتی ڕادەگا. «تا لە ئەشغاڵا بە سەد مننەت بە ڕۆژی شەش قڕان» «ئیشی جاددەم پێ سپێرا، مولتەجی و بێچارە بووم» «سەلام- ۱۰۵»
ئەشق
عِشق
ئەشقونج(کۆ)
ئەشقیا
[[=عا.: اشقیاء «شقی » ] ]
«شقی.»، «نا.» ۱- دڕ و بێ حەیا۲. - شڵتاغ باز، شەڕ فرۆش. ۳- خۆبەئازازان، ملهوڕ. ۴- ئەوەی گوێ ناداتە دابی کۆمەڵایەتی و هەرچی ویستی دەیکا و خۆی بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنێ. ۵- دز و ڕێگر.: دەک بە زیادی خێرێ نەبێ خۆ ئەم هەتیوە پیسەی کوێخا بارامیش لێمان بۆتە ئەشقیا، ئەم دنیایە بۆ وای لێهاتووە هەر دەمڕووتێ دووعانەی لە باخەڵی خۆیدا دیت دەبیتە ئەشقیا و جاددە نایکێشێ. «غەرەز لەم جرت و پرت و فاک و فیکە» «ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشڕاڕ» «ڕەزا- ۲۲»
ئەشقیایی
[[عا. کو.] ]
«حمسـ.» کارێکی پیاوی ئەشقیا دەیکا، ئەوەی لە ئەشقیایان بووەشێتەوە: ئەشقیایی پیشەی ئەوانە نییە کە شەرمیان بە خۆیانە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەشقەمە
ورگی ئاژاڵ کە هێشتا پیسییەکەی لێ فڕێ نەدرابێ
ئەشقەمە
ورگی ئاژەڵ بە ڕیخەوە
ئەشقەمە
وورگی ئاژاڵانە، کە هێشتا پیسایی لێ فڕێ نەدرابێ
ئەشقەمە ماسای
ئەشم(کە)
گووێدرێژی کەوە، کەری ڕەنگشین
ئەشناس
آشنا، روشناس. دوست.