تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپ
چاروا. [هەسپ: نێری ماین].
ئەسپ
اَسب
ئەسپ
[[ستـ: ئەسپە، پهـ: ئەسپ]]
«نا.» ۱- گیاندارێکی چوار پێی، بەرزی، یەک سمی، کلک و یاڵ درێژی، شۆخ و شەنگی ژیرە. لە زۆر کۆنەوە کەوی کراوە، بۆ سواری و باڵ هەڵگرتن و غارە ئەسپ و گۆیێن بەکاردێت، ۲۵- ۳۰ ساڵ دەژی، هەر پاش کەوی کردن هاتۆتە نێو ڕیزی ئامرازی شەڕی نێوان خێڵ و عەشیرەتەکانەوە، ئێستاش لەشکری دەوڵەتەکان بەشێک سەربازی سوارەی هەیە، ڕاگرتنی ئەسپ لە کوردستان دەگەڕێتەوە ڕۆژگارێکی کۆن «دەوری مادەکان» و بەخێو کردنی سەرچاوەی داهاتێکی باشە بۆ خاوەن ڕەوە ئەسپان، گەلێ ڕەنگی هەیە: کوێت، شێ، ڕەش، بۆر، سورخن ٭ «بکـ.» هەسپ، هەسپی نێر «تمـ: کفـ- ۳۱۴». ۲- یەکێکە لە داشەکانی یاری شەتڕنج. ئەسپی باوبۆران- «نتـ.» ئەسپێکی خەیاڵییە لە چیرۆکە فولکلۆرییەکانی کوردیدا باسی کراوە، گۆیا وەکوو «با» و «بۆران» بە تەووژم و خێرایە. ئەسپی بەحری- «نتـ.» مەوجوودێکی خەیاڵییە شکڵی وەکوو ئەسپ وایە، لە هێندیک چیرۆکی فولکلۆری کوردیدا ناوی دێ، گۆیا لە بەحرا دەژی و بۆ هەندێ پاڵەوانی ئەم چیرۆکانە دێتە دەر و سواری دەبن، زۆر خێرایە دەگەڵ ئەو گیاندارەی کە زانستی ئیمڕۆ بە ئەسپی ئاوی دادەنێ [هیپپۆپۆتام] لێک جودان. ئەسپی ڕەش- «نتـ.» بەیتێکە لە بەیتە فولکلۆرییەکانی کوردی، بە دوو لەهجەی ناوەندی و باکووری. ئەسپی حدود- «نتـ.»، «مکـ.» ئەسپی ڕەسەن، ئەسپێ ڕەگەزی بچێتەوە سەر ئەسپی عەڕەبی ٭«سیمـ» عوبێدە. کەحێلە، کەحێلان.
ئەسپ
(دەرهەورا) هەسپ، شەودێز، ڕەخت، ڕەخش، چاروا، نێرەی چارەوایە بۆ سوواری و بارو کشتوکاڵ بەکار دەبرێ._ی حدوود: ئەسپی هەرە باشترین._تاودان: (دەر) ئەسپ پڕکردن. جوورە دامەیێکە لە کەرەستەی گەمەی شەترەنجێدا
ئەسپ ئاسن
ئەسپا سنینە، بایسکل، ئەسپە دارینە، دووچەرخە
ئەسپ ئاهنین(فە)
ئەسپ باری
یابو، اسپ باری.
ئەسپ باری
یابوو. [ئەسپی بارکێشان]
ئەسپ باری
برذون.
ئەسپ باری
یەکسمی باری، ئەسپی باری
ئەسپ تالیم دان
وردادن، سواری آموختن.
ئەسپ تالیم دان
فەنتازی، سواری فێکردن. [ڕاهێنانی ئەسپ]
ئەسپ تالیم دان
ریاضة، ترویض، خزو، خیالة، خول، اذلال، (تطبیع). ئەسپ تالین دەر=سوارخاس
ئەسپ تەمەڵ
چمند، اسپ تنبل، سست.
ئەسپ تەمەڵ
سڵپ، تەڕاڵ. [هەسپی تەوەزەل]
ئەسپ تەمەڵ
ثقیل، بطیء، دلح.