تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەبرەش
[[؟]]
«سـ.» حاڵی مەڕ و بزن کە پاش ئەوەی دەزێن شیریان ئیشکی دەکا. ٭عەبرەش.
ئەبعاد
[[=عا.: ابعاد «بعد» =دووری]]
«نا.» ۱- درێژایی، پانایی و بڵیندایی «یا: ئەستوورایی و قووڵایی» جیسمێک «هەندەسە» ۲- «کعر.» مەودای تەشەن کردنی کارێ یا ڕووداو و بەسەرهاتێک و کاریگەریی لەسەر دەور و بەری خۆی.: ئەبعادی شەڕی وییێتنام دنیای گرتبۆوە. تێبــ.ینی: مانای دووەم زۆر تازەیە لە زمانی کوردیدا و تەنیا خوێندەوار بەکاری دێنن.
ئەبلووقە
ئابلووقە
ئەبلە
اَبله
ئەبلە
نەفام و تێنەگەیشتوو
ئەبلە
[[=عا.: ابلە]]
«سـ.» ئەقڵ سووک، بێ ئەقڵ، تێنەگەیشتوو. ٭حۆل، دەبەنگ، گێژ، نەزان، نەفام. «مەنعی سووتانم دەکا ئەبلە لە عەشقی تەلعەتت» «چۆن نەسووتێم ئەو بە ئاگر، من بە بارێ نەوتەوە» «ئەدەب: بەشیر مشیر_١٠٦»
ئەبلە خەرج
«ستـ.» «مکـ.» کەسێکی پووڵی خۆی بە بێ جێ خەرج دەکا، دەست بڵاو: ئەوەندەی ئەبلە خەرجی کرد تا وا ڕووت و ڕەجاڵ بوو. تێبــ.ینی: هەر دوو کەرتی ئەم وشەیە عەڕەبین، بەڵام شێوەی تەرکیب، جێگەی بەکار هێنان و مەعنای کوردییە و لە عەڕەبیدا هیچ مانایەک نابەخشێ.
ئەبلە ڕەنج
«ستـ.» حاڵی کەسێکی لەبەر تێ نەگەیشتوویی زەحمەتی بە خۆڕایی دەڕوا٭ڕەنج بە خەسار.
سەرچاوە: نالی
ئەبنا
ئەبناء، جەمعی ئیبنە بەمەعنا مناڵ.

دایەی زەمین کە حامیلی ئەبنایی مەحشەرە
هەر تۆوێکی تیا کە ئەمانەت بو، دایەوە
ئەبوا
مەشیا، ئەشیا. [دەبوایە، دەبا]
ئەبوا
لابد، یلزم.
ئەبووا
سەرچاوە: نالی
ئەبوولەهەب
یەکێکە لە ناوەکانی ئاگر، ئیشارەتیشە بە ناوی ئەبوولەهەبی مامی پێغەمبەر.

داری ئیراک و داری هیند هەردوو کە عوودە ئیسمیان
هەمدەمی سوننەتە ئەوەم مەیلی ئەبوولەهەب دەکا
ئەبووێد(ڕۆژ)
ئەبڕەش
ئافرەت یا ئاژاڵ یا ماڵاتێکی مێیینەیە، کەلەپاش زانی شیری ئەبێ بیدا بە بێچووەکەی، بێژوو، بێژەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەبڵەق
چاوی داپچڕاو کە تەماشای جێگایەکی تایبەتی نەکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەبڵەق
ئەبڵەق