تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەر وەک ئەوە
کَذا، کَذاک، مِثلُ ذاک.
هەفک ئەستوور
هەوینی (ئەھ.٬ شکا.)
خۆشویستی.
وای لمن ئەزۆ
وەک ئەو
چُنو، چون او، مانند او، هَمچو او، نَواخت او، بەسان او، او سان، او آسا، جفت او.
وەک ئەو
وێنەی ئەو، ئەو ئاسا، چەشن ئەو، نەواخت ئەو، جفت ئەو. [چون ئەو، هاوشێوەی ئەو]
وەک ئەو
مِثلُه، مَثیلُه، نَظیرُه، شِبهُه، شَریجُه، عَدیلُه.
١- (-ئەک)
[[پە:ئەک]]
(پب.) ١- بە دوای هێندێ ناوانەوە دەلکێ و ناوێکی تازە دروست دەکا. سەرەک (سەر)، کەپەک (کەپ)، تیرەک، دیرەک (تیر)، کرمەک (کرم)، پەشمەک (پەشم)، ناخونەک (ناخون). ٢- بە دوای هەندێ سفەتانەوە دەنووسێ و دەیانکا بە ناو. خامەک (خام)، کاڵەک (کاڵ)، کورتەک (کورت)، گشتەک (گشت//خاو). ٣- بە دوای ڕیشەی مەسدەرەوە دەنووسێ: ١) دەیکاتە ناو. بەستەک (بەستن)، پەستەک (پەستاوتن)، ڕنەک (ڕنین). ب) دەیکاتە سیغەی موبالەغە. بڕەک (بڕین)، زەنەک (زەن) نوسەک (نووسان). ٤- بە ئاخری سفەتێکەوە دەنووسێ و سفەتێکی نوێ پێک دێنێ. زیرەک (ژیر)، کویرەک (کوێر)، پیرەک (پیر) = -بک.) ژن. ٥- آ) بە دوای ناوی دێهاتەوە دەلکێ. سیتەک، چەمەک. ب) لە لەهجەی باکووریدا (٢٠ئان/٣) شی بەدوودادێت، بەڵام (ن)ەکە زۆر کەم لە دەم دەردەکەوێ و شێوەی (ئەکا) وەردەگرێ. کەمەکا (کەم+ئەک+ئان) گوندێکە لە نیزیک دەهۆکێ، سیدەکا (سید؟+ئەک+ئان) گوندێکە لە برادۆست. ٦- لە تەرکیبی کۆمەلیکی زۆر (ناو)ی زمانی کوردیدا دەبیندرێ، ئەگەر بێت و جودا بکرێتەوە ڕەگەکان هیچ مەعنایەک نابەخشن. دەڵەک، مەچەک، کۆمەک(گ)، جەندەک،توولوک،نێفەک (نافەک). گومانی تێدا نییە ئەم ڕەگانەی کە ئەو ناوەیان لێ دروست بووە وەختێک (ڕەنگە زۆر کۆن) مەعنای سەربەخۆشیان هەبووبی و لە بیران چوونەوە. تێبــ. آ) ئەم پاشبەندە لە حاڵەتێ کە دەبیتە مایەی پێکهاتنی ناو جاروبارە حاڵەتێکی بچووکایەتیش تێکەڵ بە ناوە تازاکە دەکا. ڕنەک. ب) وەکوو دەزانین ئەم پاشبەندە لە زامانی پەهلەویدا بە دوای گەلێ ناوانەوە هەبووە کە ئیمڕۆ (ک)ەکەی سواوە و پاشبەندی (ئە)ی بەجێهێشتووە. نامەک (نامە)، باندەک (بەندە)، هەلیلەک (هەلیلە)، ڕووتەک (ڕووتە)، سایەک (سایە)، ڕۆچانەک (ڕۆچنە).
١- ئەنداز
[[= ئەندازە]]
(نا.) تم: ئەندازە. لە ئەنداز بەدەرە.
١- ئەوە
[[ئەو+ئە]]
(ز.) ١-زەمیری ئیشاڕەی دیارە (معرفە) بۆ مفڕەدی گیاندار و چتی دووری غایب. ئەوکێ بوو تەقەی کرد. ((...ئەوەشم پێ سەیر بوو!! چونکی ڕێبواریش بەم جۆرە شەوانە...)) (مەم: چیرۆکەکانی-٨٧) ((من عادەت و مادەت نازانم هەر ئەوەیە پێم گوتی...)) (قزڵجی: پێکەنین-٣١). ٢- (مک.) تم: ١- ئەمە.
١- ئەوەند
(بنت.) تم: ١- ئەوەندە.
١- ئەوەندە
[[ئەو+هەند+ئە]]
(بنت.)، (مک.)، (سیم.) تم: ئەمەندە. ((... دەسا من ئەوەندە لە واقیع بێزارم وەختە سوێم بێتەوە بۆ خەوێکی خوش...)) (بلە: ژان-٩٧)، ((... حەز لە کچێک دەکەم بەلام ئەوەندەی دەکەم و دەکرێنم جوابم ناداتەوە...)) (قزڵجی؛ پێکەنین-١٠٧)
١- ئەی
(ئم.) ١- بۆ بانگ هێشتن و لە پێش ئەو ناوەدا دێت کە بانگی لێدەکەن. ((ئەی بولبولی بێدانە من و ئێوە هەژارین)) ((هەر دوو وەکوو یەک مونتەزیری فەسڵی بەهارین)) (قانیع: گوڵاڵە-٥٨) ((...دەڵێن ئەی ڕەب: کەنگێ ئەتۆمان برسی دی، یان تینوو یان دە بەندیخاناندا و خزمەتمان بە تۆ نەکرد؟)) (ئینجیل: مەتی-٧٥) ٢- بۆ بانگ کردنی تێکەڵ بە مەترسی، خەفەت و سەرسسوڕمان. ئەی ماڵی وێرانم، ئەی بابەڕۆ، ئەی لەو درۆیە. * ئای، هەی.
١-(-ئەکە)
(پب.) بەدوای ناوی نەناسراو (نکرە)ەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناسراو (معرفە). کوڕەکە، منداڵەکە، پیاوەکە. تێبــ.- ١-ئەگەر ئەو ناوەی بەم پاشبەندەوە دەلکێ بە (دەنگ بزوێن)ێک دوایی هاتبێ کار دەکاتە سەر یەکەم کەرتی پاشبەندەکە (ئە): آ) ئەگەر ناوەکە بە دەنگ بزوێنەکانی(آ)، (ۆ) یا (ێ) دوایی هاتبێ (ئە)ی پاشبەندەکە دەبێتە (یە). چرا (چرایەکە)، درۆ (درۆیەکە)، تەشوێ (تەشوێیەکە)، دەشکرێ (یە)کە فڕێ بدرێ. چراکەی هێنا، درۆکەی سووربۆوە، تەشوێکە دەمەزەرد بکەن. ب) ئەگەر دوایی ناوەکە بزوێنی (وو) بوو ئەوە دەگەڵ (ئە)ی پاشبەندەکە دەبێتە (ۆ). بووزوو (بووزۆکە)، نردوو (نردۆکە)، مردوو (مردۆکە). ج) کاتێ ناوەکە بە بزوێنی (یی) بڕابێتەوە (ئە)ی پاشبەندەکە لەپێشدا دەبێتە (یە) و پاشان بە هەردووکیان (یی+یە) بزوێنی (ێ) دروست دەکەن. برسیی: برسییەکە. -پیاوە برسێکە چوار کوللێرەی خوارد. پشتیی: پشتییەکە. -پشتێکە بخەرە بن شانت. د) ئەگەر دوایی ناوەکە (ئە) بێ دەبێتە هۆی لەناو چوونی (ئە)ی پاشبەندەکە. دەستە (دەستەکە)، ڕستە (ڕستەکە)، کفتە (کفتەکە). ٢- ئەگەر ناوەکە سفەتێکی بە دوادا هات پاشبەندەکە لە باتی ئەوەی بە دوای ناوەکەوە بنووسێت بە ئاخری سفەتەکەوە دەلکێ. پیاوە ئازایەکە، درۆ گەورەکەی، منداڵە زیرەکەکە، گایە قەشکەکە. ٣- ئەو ناوانەی ئەم پاشبەندەیان چووبێتە سەر لە حاڵەتی جەمعا (ئە)ی دوایی پاشبەندەکە فڕێدەدرێ و (ئان) جەمعی پێوە دەلکێندرێ. کوڕ، کوڕەکە، کوڕەکان. چرا، چراکە، چراکان، منداڵە زیرەکەکان. ٤- لە وشەیەکدا کە بەم پاشبەندە پێکدێ، قورسایی تەلەفوز دەکەوێتە سەر ئاخر کەرتی ناوەکە. هس.: ٢- ئەکە.
١-ئەدا
«نا.» ۱- شێوە و جۆری هەستان و ڕۆنیشتن. ۲ لەنجە ولار، ناز و عیشوە. «دڵێکی غەمزەدەم بوو مەرحەمی ڕاز» «ئەویشت لێم بە سەد شێوە و ئەدا سەند» «ئەدەب: گمـ_۳۵»
١-ئەدەب
[[عا.]]
«نا.» ١- شەرم بە خۆیی، سەنگینی و گرانی لە هەستان و دانیشتنی ناو مەجلیسان، حورمەت گرتنی گەورەتر لەخۆ ۲- «مجـ.»، آ» ئەو شوێنانەی لەشی ئادەمیزاد کە ناو هێنانیان شوورەییە. ب» تمـ: ئابخانە. ٭عەدەب.
١-ئەر
«بنـ.» تمـ: ئەگەر. «سەڵاح هەر ئێدەن، ئەر تۆش زەروورەن» «ئەر جە عەشق تۆ، دیدەش بێ نوورەن» «خانا- ۱۷۳»
١-ئەسپەرە
[[؟]]
«نا.» ۱- پارچە دارێکە «۲۰» سانتی مەتر درێژ و پێنج سانتی مەتر ئەستوور دەبێ، پاش لێک و لووس کردن و تاشینی ڕوویەکی پان و ڕاست و لایەکی تری لە ناوەڕاستا ئەستوورە، وردە وردە بە ڕاست و چەپا تەنگ دەبێتەوە، کونێکی خڕی تێدەکرێ و دەخرێتە سەر دەسکە بێڵ و پێمەڕە، لە وەختی ئیشا قاچی دەخرێتە سەر تا پێمەڕەکە هاسانتر و خێراتر لە زەوی بچێتە خوار و ئەوەندەش پێویستی بە هێزی دەست نەبێ. ۲- پارچە دارێکە دەخرێتە بەینی میچ و کۆڵەکەی خانوو، تا ئەو شوێنەی میچی دەکەوێتە سەر تۆزێ پانتر بێ و قورسایی میچەکە دابەش ببێ. تێبــ.ینی: وا دیارە ئەسڵی ئەم وشەیە «ئەسپارە» بێ و لە «ئەسپاردن» داتاشرابێ. ژابا «ئەسپارە بوویین» ئاوا مەعنا لێدەداتەوە: پاڵ دانەوە بەسەر کەسێکدا، کۆمەگ و پشتیوانی کردنی یەکێک، هەڵپەساردنی شتێک بە شتێکی ترەوە، قەوەت و زۆر خستنە سەر شتێک. «تمـ: ژابا- ۸»