تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابێتی(ئەردە)
باج ئەستاندن
(مست. مت.) ١- پارە، زێڕ، زیو یا هەر شتێکی بەقیمەت کە پاتشایەکی تێکشکاو لە شەڕا (بەپێی ڕێک کەوتن و پەیمان) دەبوو بیدا بە پاتشای سەرکەوتوو. ٢- ئەو پارەیەی لە دەوری دەربەگایەتیدا، هەر دەربەگێک لە ناوچەی دەسەڵاتی خۆیا لەو کاڵا و ڕێبوارانەی دەستاند کە بە مەڵبەندی حوکمڕانی ئەوا تێدەپەڕین. تێبــ.- لە کوردستانیش ئەم ڕەسمە هەبووە و لە جەنگەی شەڕی دووەمدا سەرلەنوێ لە کوردستانی ئێران بووژاندرایەوە. ٣- ئەو پارەیەی دەوڵەتان لەبەر دەروازەی شاران، لەو کاڵانەیان دەستاند کە لە دێهاتانەوە بۆ شارەکان دەهات. * بارانە، ڕادانە. ٤- ئەو پارەیەی کە ئێستا دەوڵەتان لە کاسب و کاران و شەریکە و... (بەپێی دەسکەوتیان) دەیئەستێنن *(کئێر.) ماڵیات. (کعر.) زەریبە. ٥- (مج.) هەر پارەیەکی بە زۆر و ناحەق یەکێکی دەسەڵاتدار لە بێ دەسەڵاتێکی بستێنێ * (کعر.) خاوە، (کئێر.) سەرانە (مج.). (جنو.) قووە. بار لە باج ناناڵێ- (کن.) کەسێک مەبەستێکی هەبێ، لە پێناو جێبەجێ کردنیدا نابێ گوێ بداتە چەرمەسەری و گێرە و کێشە و پارە.
باج ئەستاندن
(معت. مت.) ١- کۆکردنەوەی ماڵیات، وەرگرتنی باج * باج سەندن. باج وەرگرتن. ٢- (مج.) بە زۆری و بە ناحەق شتێ لە کەسێ ئەستاندن. باجە و لێت دەستێنم چت لەدەست دێ لێی ڕامەوەستە.
باج ئەستێن
ئەوەی باج کۆ دەکاتەوە
باج ئەستێن
[[باج + ئەستێن (ئەستاندن)]]
(نت.) تم: باجگر.
بادرەنگ(ئەردە)
گیایەکی بۆنخۆشە بە پەنیرەوە دەخورێ
بادوە(ئەردە)
بادەرچوون(ئەردە)
برێتییە لە لووت بە بەرخۆدا هاتنەوە واتا سەرشۆڕکردن و واز لە فیزو هەوا هێنان. دەرچوونی با، لێ بەربوون
بارۆشە(ئەردە)
بارەچە(ئەردە)
مووچەو بەش، بەهرە، داهات، سوود
بازبازان(ئەردە)
بازمان(ئەردە)
منداڵێکە لە دووای مردنی باوکی بەجێ مابێ، باووک مردوو، دامان، خەفەتباربوون
بازوڕ(ئەردە)
بازڕ(ئەردە)
باڵندەیێکی گۆشت خۆرە بەقەد ڕیشۆڵەیێکی دەبێ ڕەنگی بۆرە قنەیە
بازۆڕ(ئەردە)
بافوو(ئەردە)
بالنگو(ئەردە)
بادڕەنگ، باڕووتە، تۆوی گیایەکییە
بامبوول(ئەردە)
بامجان(ئەردە)