تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگێز
(ری. فع)، (فر.) دەگەڵ هەندێ وشەی کوردی تەرکیب دەبێ و حاڵەتی فاعیلی دەداتێ. شەڕئەنگێز، فیتنە ئەنگێز، تێبــ.- ئەو ناوە فاعیلانەی بەم وشەیە دروست دەبن لە ئەدەبی کلاسیکی کوردیدا کەم نین بەڵام ئەوەی ڕاست بێ هەروەک مەسدەرەکە (ئەنگیزیدن- ئەنگیختن) فارسییە ئەم تەرکیبانەش هەر فارسین.
ئەنگێزە
انگیزه
ئەنگێزە
هۆ، مایەی سەرەکی
ئەنگێزە
(نا.) هەر شتێکی کەسێک هان بدا بۆ کردنی کارێک. باعس، دافع (عا.). هس.: نەقیزە.
ئەنگێو
پێکەر، لێدەری ئامانج: نیشانەئەنگێوی چاکە، شینی گا ئەنگێو
ئەنگێو
(ری. فع.) ١- شکلی (مضارع)ی ڕیشەی مەسدەری ئەنگاوتنە. دەیئەنگێوێ، چۆنی دەنگێوێ. ٢- بەدوای هەندێ ناوەوە دەنووسێ و دەیانکا بە تەرکیبی سفەتی فاعیلی. ماری شینی گائەنگێو، خۆ ئەنگێو.
ئەنگێو
نیشانچی،(موک)تفەنگچی، (خۆ.، پیر)نیشاندار، پلحەتکە، کەسێکە گەلێک جاران لە نیشانە بدات
ئەنگێوران
پێکران، ئەنگوان، وەنیشانەکەوتن
ئەنگێوران
(مست. لا.) تم: ئەنگوان.
ئەنگێوران
ئەنگووان، لێدران، پێکران، خچان، خرچان، خێچان، بەرکەوتن، وەبەرکەوتن
ئەنگێوراو
تیرخورده
ئەنگێوراو
پێکراو، هەنگواو، ئەنگافتی
ئەنگێوراو
(نمف. سمف. : ئەنگیوران)، (مک.) کەسێکی بە شتێکی ماددی (بەرد، گوللە...) پێکرابێ و (فاعیل)ەکەش مەجهوول بێ. *ئەنگواو.
ئەنگێوە
تیرانداز ماهر
سکون حرف
ئەنگێوە
[[ئەنگیو +ئە]]
(نفا. سفا. : ئەنگاوتن)، دەست ڕاست، کەسێکی چاک لە نیشانی بدا، ئەوەی فیشەکی بە خەسار ناڕوا. ئەنگیوەی وەک (سمکۆ)ی هەرنابیتەوە، لە مەحموودکانێ جاندارێک هەر بە عاستەم سەری بە دەرەوە بوو، لە دەستی دەرنەچوو.
ئەنگێوە
بڕوانە: ئەنگێو
ئەنگەبین