تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەجەل
[[=عا.: اجل]]
«نا.» وەعدەی مردن، ئەو دەمەی ژیانی کەسێک تێیدا تەواو دەبێ. «بزن ئەجەلی هات تیشووی شوانی دەخوا.» ئەجەلی خۆ_ مردنی تەبیعی، مردن بە بێ هۆیەکی لە لاوە: نەوەڵڵا! هەر بە ئەجەلی خۆی مرد. ئەجەلی هاتووە_ «کنـ.» کاری وا دەکا دەبێ ببێتە هۆی مردنی٭ئەنجەل، عەنجەل.
ئەح
حرف بی اعتنایی
ئەح
وشەی گوێ پێ نەدان: ئەح چی لێ بکەم، ئەهـ
ئەح
«ند.» نیشانەی بە سووک زانینی ڕووداوێک و بە چاوی سووک و بێ ئەهمییەت تەماشاکردنی کار و کردەوە و کەسێکە. «ئەح! پەکم بەوە کەوتوە و سواغا ئەمن دەبینێ یا نامبینێ» «تحفە: جـ۲- ۹۳»
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەحئەح
دەنگێکە مەڕی پێ دەردەکرێ
ئەحئەح
حرف راندن گَله از آغُل
ئەحئەح
وشەی دەرکردنی پەز لە ئاغەڵ
ئەحئەح(زا)
دەنگێکە مەڕی پێ دەردەکرێ
ئەحا
وشەی باوەڕ نەکردن و سەیرمان: ئەحا لەو درۆیە، تەحا، پەحا
سەرچاوە: نالی
ئەحزان
جەمعی (حوزن) ـ ە واتە خەم.

تۆ یووسفی ئەو حوسنی لەسەر میصری جینانی ،، من پیرم و فانیی
لەم کولبەیی ئەحزانە نە زیندووم و نە مردووم ،، هەروا بە تەماتم
ئەحسەن
[[=عا.: احسنت]]
«ئمـ.»، «کئێر.» چاکت کرد زۆر باشە، ئافەرین.
ئەحشام
ئەحشام
ئێل. [خێڵ، خێڵات]
ئەحشام
عشایر.
سەرچاوە: نالی
ئەحقەر
زۆر سووک و بێ بایەخ.

ئەی شەمسی مایە پەروەر و ئیکسیری قەلبی خاک!
بنواڕە حاڵی هالیکی ئەم خاکە ئەحقەرە
ئەحمەد و مەحموود کردن
«کنـ.» ۱- لەم لاولا و بە دەردی سەری، بژیوی خۆ پەیدا کردن. «... تا مێردەکەشم نەگیرابوو هەر باشتر بوو، ئەحمەد و مەحموودێکی بۆ ئەکردین...» «_: ژان_۱۹۲» ۲- پەل کوتان بۆ هەموو لایەک، لە هەموو دەرگایەک دان، هەڵپە هەڵپ کردن «بۆ هەر مەبەستێ بێ» ۳- بە فێڵ و درۆ و دەلەسە کاری خۆ مەیسەل کردن.
سەرچاوە: نالی
ئەحمەر
سوور.

لەو کێشە کێشەیەدا کەوا ڕەش سپیی دەبێ
لەو کێش کێشەیەدا کەوا ئەحمەر ئەصفەرە
ئەحمەق
خویلە، خوپلە، کملە، کهبلە، کهبل، کهسلە، غت، غتفر، هرگ، برناس، سندل، نادان.
ئەحمەق
گەوج. [نەفام، گێژ]