تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەشغاڵ
[ [=عا.: اشغال «شغل» ] ]
«نا.»، «کعر.» ناوی وەزارەتێکە لا حکوومەتی عێراقدا «ئێستا بۆتە ئەشغاڵ و ئیسکان» سەرپەرشتی ڕێگاوبان و پردان دەکا و بەسەر دروست کردنی خانووبەرەی دەوڵەتی ڕادەگا. «تا لە ئەشغاڵا بە سەد مننەت بە ڕۆژی شەش قڕان» «ئیشی جاددەم پێ سپێرا، مولتەجی و بێچارە بووم» «سەلام- ۱۰۵»