تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێوور
(هەو)قسر، ئەستەویر،(شک) ستەوور، ستێوور، کۆندۆ، کە شیری بدات،(شەق.، ڕەوا)کەندۆ،(باک) بەربووار، ئاژاڵ، ڕەشەووڵاخ، یا ماینێکە ساڵێکی نەزابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێووڵک
ئاسنێکی دەمپانی کلک درێژە هەویری وشکەوە بوی لە (کوول) پێ دەکڕێنرێ
ئەستێووڵک
[[ئەستێ+ووڵ «لە: تێووڵین» +ئک]]
«نتـ.» شیشێکی ئاسنە۲۰/۳۰سانتیمەتر درێژە سەرێکی پان کراوەتەوە، سەرەکەی دیکەشی یان وەکوو قوڵاپ و قەڵانگ وایە، یان دەسکێکی داری ڕێ دەخرێ. بۆ کاروباری ئاشپەزخانە و چێشت لێنان و نان کردن بەکاردێت. ئەستێوولکی تەندوور: «نتـ.» شکڵی هەر وەک ئەستێووڵک وایە، درێژترە و نانی پێ لە تەندوور دەکەنەوە، ئەگەر نانیش لەخۆیەوە کەوتە ناو تەنوورەوە، بە سەرە قولاپ دارەکەی دەری دێننەوە و ئاگری تەندووریشی پێ خۆش دەکەن تێبــ.ینی: کەرتی دووهەمی ئەم وشەیە «ووڵ» هەروەکوو نیشان دراوە بە لای منەوە لە مەسدەری «تێ ووڵین» کە ئێستا مانای «تێ گوشین» دەدا، وەرگیراوە، وا تێدەگەم کە «تێ ووڵین» شێوەیێکی کۆنتری «تێ گیران، تێ وەردان» بێ و ئەم ئامرازە لە پێشدا هەر بۆ تەندوور و نان کردن بووە لە پاشان چۆتە ئاشپەزخانە. سەرەڕای ئەوەش ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لە «ئەستێ» و «ئووڵک» پێکهاتبێ کە بەشی دووهەمیان پاشبەندی بچووک کردنەوە بێت، لەم حاڵەتەدا هس.: «هەستی» لە لەهجەی باکووریدا و «ئەست» لە ئاوێستاییدا بە مانای ئێسقان.
ئەستێووڵک
(دەر)ئەستیم،(هەورا)ئەستیو،(بابا)ئەستیلک، ئەستێوڵک، ئاسنێکی دەم پانی کلک درێژە هەویری ووشک هەڵگەڕاوی لە تەبەک و کوول و پنەو ئیتر پێ دەکڕێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێوڵک
ئەستێوڵک
آهن تنور به هم زنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێڕک
ئەستێڕک
اِستخر
تلی بار
ئەستێڕک
بڕوانە: ئەستێرک
ئەستێڤک
کفگیر، سوزمه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێڵ
گۆلێکی گەورەیە لە بەردەمی ئاوێکی کەمدا دروست دەکرێ بۆ ئەوەی کە پڕ بوو بە ئاسانی شیناییی پێ ئاو بدرێ
ئەستێڵ
اِستخر
ئەستێڵ
«نا.»، «سیمـ.» گۆلاوێکە لەبەر کانی و کارێزان دەکرێ و ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە، بۆ ئاودانی کشتو کاڵ ٭ئەستێر، ئەستێرک، گۆل.
ئەستێڵ گرتن
«مستـ. متـ.» پەڕۆوپاڵ یا تۆپەوانەی تایبەتی دەگونجی ئەستێڵ ئاخنین، بۆ ئەوەی ئاوەکەی بۆی دێ لەبەری نەڕوا: ڕۆڵە ئیمڕۆ نۆبە ئاومانە بچن ئەستێڵەکە بگرن.
ئەستێڵ(بابا)
ئەستێڵە باخەڵ
جوورە گەمەیێکی خاکی بابانە