تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەستوون
هەسوون، کۆڵەکە، ئەو دارەیە کە ئەدرێتە ژێر تەختەی دەوار.

وەک خەیمە بە پەردێکی دو ئەستوونە بە پا بێ
سەر تیلەکی نەختێ بە نەزاکەت قڵەشابێ
ئەستوون(شار)
بڕوانە: ئەستوندە
ئەستووندەک
سُتون خَیمه
ئەستووندەک
داری کۆڵەکەی خێوەت و ڕەشماڵ: چادرە کەیان لە سەر نۆ ئەستوندەکانە
سەرچاوە: نالی
ئەستوونی حەننان
کۆڵەکەیەک بووە لە مزگەوتی پێغەمبەر دا لە مەدینە، لە کتێبەکانی سیرەتدا هەیە کەوا پێغەمبەر (د. خ) بەرلەوەی مینبەر و میحراب بۆ مزگەوتەکەی دروست بکا، ئەچوو پاڵی بە کۆڵەکەیەکەوە ئەدا خوتبەی ئەخوێندەوە. پاشان کە مینبەری بۆ مزگەوتەکەی دروست کرد، کۆڵەکەکەی بەجێهێشت. کۆڵەکە دەستی کرد بە زیڕەزیڕ و گریان... پێغەمبەریش چوو باوەشی پیاکرد و دڵی دایەوە.. ئەویش بێدەنگ بوو و لە زیڕەزیڕ کەوت..

کەژاوە و دار و بار و تەختەیی لوختی لەسەر بوختیی
دەناڵێنن لە شەوقی طەیبە وەک ئەستوونی حەننانە
ئەستوونە زێڕینە
ئەستوونە زێڕینە
[[ئەستوون+ئە+زێڕ+ئین+ئە]]
«نتـ.» کەوانەیێکی ڕەنگاوڕەنگە «سوور، نارنجی، زەرد، سەوز، عابی، خمی، بنەوش» و کاتێ تیشکی ڕۆژ لە دڵۆپەی باران دەدا و دەشکێتەوە، لە ئاسمان پەیدا دەبێ «تمـ: گمـ. فەرهەنگی مەهاباد- ۴۰» ٭ «کیـ.» پرچی ئایشە و فاتمان، پەلکە زێڕینە، کۆلکە زێڕینە، «بکـ.» کەسکە سۆر. هەسارە زێڕینە، «جنو.» زەڕینە و سیمینە، دێت و کوڕ.
سەرچاوە: نالی
ئەستوونە زێڕینە
کۆڵەکە زێڕینە، (قوس قزح).

حوققەی فەلەکول ئەطلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بییکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستوونەزێڕینە
ئەستووک(کۆ)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترس ئەستوودان
لە قەبرترسانی زیندووان
زۆپ ئەستوور
کنایه از فرمانروای ستمگر
زۆپ ئەستوور
برێتی لە دەسەڵاتداری زاڵم
سەر ئەستوون
سەرەکۆڵەکە٬ کاریتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قین ئەستوور
کەسێکە کە ڕقی هەستا درەنگ دابمرێتەوە
قین ئەستوور
کسی که خشمش دیر فرونشیند
قین ئەستوور
کەسێ کە درەنگ لە تووڕەیی خاودەبێتەوە
قین ئەستوور
کەسێکە ڕقی زۆر هەستابێ و درەنگ دابمرکێتەوە
لێو ئەستوور
لچ قەوی٬ لچن