تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شکافه (ئەرده.)
مرازێکی گچکەیە، کە تاری پێ لێدەدەن.
شکهن (ئەرده.)
شکۆفیانەوە (ئەرده.)
پشکووتن و گەشانەوەی خونچەگوڵ، گەشبوونەوە، پشکووتن، شادمان بوون.
شکۆفەخەنە (ئەرده.)
فینیقچه، (ئەرده.) ووڵچه، لە دەست و پێ وەکو گوڵ خەنەی لێدەنێن.
شڵانه (ئەرده.)
شێڵانه، قەیسی.
شڵفه (ئەرده. ، کە.)
لمووزی بەرازی، شفرەی بەراز. (که.) لیپۆز.
شڵەشڵ (ئەرده.)
تڵەتڵ، سووربوونەوەی ڕوو و ڕوخسار، گەشبوونەوە.
شڵەژه (ئەرده.)
شڵەژاو، شپرزه.
شۆراوڕێژ (ئەرده.)
شۆرباڕێژ، دۆغاو (بەئاوی قسڵی).
شۆریان (ئەرده.)
شۆران، شۆردران.
شۆلەچرا (ئەرده.)
چۆلەچرا.
شۆن نیان (ئەرده.)
شووێن خستن، ڕاونان، تەرەدووانیان.
شۆڕەوبووگ (ئەرده.)
شۆڕەبووەوە، داڵۆچڵە، ئاوێزان.
شۆکێ (ئەرده.)
کرتکداوەی شکرالله یە.
شۆڵە (ئەرده.)
هەورەبرووسکه، برووسک. کەپەبێڵی قوڕ، بەشە قوڕێکه، کە بەدەمی بێڵ هەڵگیرێت.
شیتان (ئەرده.)
شیتان (ئەرده.)
شیحه (ئەرده.)
قیژه، چریکه، شریخه.
شیر داخ (ئەرده.)
پارچه ئاوریشمێکی ناسراوه.
شیر مایی (ئەرده.)
شفرەی ددانی فیلی.