تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێق دانەوە
(مست. لا.) ١-گەڕانەوەی ئاو بەرەو سەرچاوە، پاش ئەوەی لە ئەستێڵ و... پۆنگ دەخواتەوە. ٢- بڵاو بوونەوەی خەڵک و حەشامات بۆ ئەو لاوە، پاش ئەوەی لە شوێنێک پۆنگ دەخواتەوە و جێگەی نابێتەوە. ۆەشامەتەکە هێندە زۆر بوو لەبەر دەرکی سەرا جێی نەدەبۆوە و یێقی دابۆوە لای جادەی سابوونکەران و مزگەوتی هەورە.
ئێق کردنەوە
(مست. لا.) ١- بەتاڵ کردنی ئەوەی لە ناو (مەعدە) دایە، بە ڕێگای گەروودا. ڕشانەوە. ٢- (مج.) کردنەوە و گەڕاندنەوەی شتێ (پارە،...،...) بە ناچاری کە ئەو کەسەی شتەکەی هابەلاوە، وا بزانێ یەواو قووتی داوە و خەیاڵی دانەوەی نەبێ. نەیدەدایەوە بەڵام پێمان ئێق کردەوە. بۆ کوێی دەبا هەر دەبێ ئێقی کاتەوە. * یەق کردنەوە.
ئێق(بابا)
قرپ، هێڵنج،(موک) پەنگاو خوواردنەوەی ئاو، ئاو لەبەر ڕۆیشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێقدانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێقدانەوە
قرقێنەدانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێقدانەوە
بریتییە لە شەپۆلدانی قەڵەباڵغیی زۆر بە ڕەنگێکی وا کە پاشەوپاش بگەڕێتەوە لەبەر زۆری
ئێقدانەوە
هێڵنجدان، قڕقێنەدانەوە، شەپۆلدانی قەرەباڵغێکی زۆر، کە لەبەر زۆری پاشەو پاش بگەڕێتەوە._کردنەوە بۆ ڕشانەوە: هێڵنج هێنانە خۆ، ئێقدانەوە، شێهەڵهێنانەوەی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێقلاب
ئێقلاب
پیشکوب خرمن
ئێقلاب
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێقکردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێل
ئێل
عێل، خێڵ. [هۆز]
ئێل
حی، قبیلة، عشیرة.
ئێل
خێڵ، کۆمەڵەکۆچەرێک پێکەوە، عێڵ
ئێل
هۆز، حێل، خێڵ، کۆچەر، خێڵەسات، عێل
ئێل بەگی
[[کو: ئێل + بەگ + تو: ئی (ئم: نسب.)]، [کو. تو.]]
(نت.) گەورەی عێل، سەرۆکی خێڵ. ((کۆچ خێرت بۆ ئیمساڵ چۆن ساڵان)) ((تا لای ئێل بەگی ئێل نەوهاڵان)) (مەولەوی: مکب-٤١٧). *سەرئێل، سەرخێڵ، سەرکۆمار.