تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
Organization of Islamic Conference (OIC)
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
گەورەترین ڕێکخراوەی وەڵاتانی ئیسلامییە کە لە 56 ئەندام پێکهاتووە و بە شێوەی ڕەسمی لە سێپتەمبەری 1969 لە کۆنفرانسی سەرۆکی وەڵاتانی ئەندام لە ڕبات (پێتەختی مەغریب) دامەزرێ. پاڵنەری سەرەکی بۆ پێکهێنانی ئەم کۆنفرانسە، چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە لە ئەنجامی شکستهێنانی وەڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسراییل (ژووەنی 1967) هاتبووە ئاراوە. ئامانجەکانی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی بریتین لە:
ــ گەشەپێدانی پێوەندی و هاوکاری و یەکگرتوویی لەنێوان وەڵاتانی ئیسلامی لە هەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری.
ــ سڕینەوەی پاکتاوکردنی ڕەگەزی.
ــ پشتیوانیکردن لە ئاشتی نێودەوڵەتی.
ــ پشتگیری موسوڵمانان لە خەباتیان بۆ پاڕاستنی شەرەف و سەربەخۆیی و مافە نەتەوەییەکانیان. هەرچەندە ئەم ڕێکخراوە لەسەرەتادا هەڵوێستێکی یەکگرتووی دژ بە ئیسراییل و پشتیوانیکردن لە مافی فەلەستینییەکان هەبووە بەڵام بە نزیکبوونەوەی میسر لە ئیسراییل و ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەنێوان ئەم دوو وەڵاتە، کۆنفرانس تووشی ناکۆکی هات و یەکەمین ناتەبایی لە ساڵی 1978 بە دەرکردنی میسر لە ڕێکخراو سەری هەڵدا. بەگشتی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی لەمەڕ ئەو کێشە و گرفتانەی کە بۆ وەڵاتانی ئیسلامی هاتۆتە پێش، هەر لە دەستدرێژی یەکیەتی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستانەوە بگرە تا شەڕی ئێران و عێراق و دوو شەڕەکەی کەنداو و ناکۆکییەکانی باکووری ئەفریقیا، نەیتوانیوە وەکوو سەرچاوەیەکی شەرعی بێتە مەیدانەوە بەڵکوو زیاتر لە جاران بەرەو بێهێزی و دەستەوسانی و لەرزۆکی چووە.
لە پەراوێزی ئەم ڕێکخراوەدا چەند کۆمیتەیەک پێکهاتوون کە بریتیین لە:
کۆمیتەی کاروباری ئابووری کە بەمەبەستی بەرەو پێشڤەبردنی هاوکاری ئابووری و پاڕاستنی یەکگرتوویی لەنێوان وەڵاتانی ئیسلامی دامەزراوە، کۆمیتەی زانستی فێرکاری و فەرهەنگی، ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێژوویی، هونەری و فەرهەنگی ئیسلامی و کۆمیتەی نێونەتەوەیی پاڕاستنی جێماوەی ئیسلامی و لێژنەی وەرزش.
کۆماری ئیسلامی
جمهوری اسلامی
کۆماری ئیسلامی
Islamic Republic
کۆماری ئیسلامی
ئەم زاراوە لە ساڵی 1945 کاتێک پاکستان دەیویست لە هیندستان جیا ببێتەوە و سەربەخۆیی وەربگرێت بە مەبەستی بە ئیسلامی کردنی دەوڵەت و حکوومەت هاتۆتە ئاراوە. بەڵام زیاتر لەگەڵ ناوی وەڵاتی ئێراندا ئاوێتە بووە. بۆیە هەرکات ئەم زاراوە بە زاردا دێت، پتر کۆماری ئیسلامی ئێران وەک تاکە وەڵاتێک کە بە شێوەیەکی ڕەسمی و فەرمی ئاوەڵناوی ئیسلامی بە زاراوەی «کۆماری»ـیەوە لکاندووە، دێتەوە یاد.
باسکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران گرێدراوی شۆڕشی ئیسلامی ئەم وەڵاتەیە کە لە نێوان ساڵەکانی 1963 تاکوو 1978 بە ئەنجام گەیشت. لە نێوان ئەم ساڵانەدا هێدی هێدی لە بەینی حکوومەتی پاشایەتی پەهلەوی و مەلا و زانا ئایینی و نائایینی لە سەر ڕەوتی مۆدێرنیتە بە شێوازی ڕۆژاوا و پێشێلکاری دەستووری بنچینەیی ئەو سەردەمە، کێشە و دژایەتی قوت بۆوە. سەرەنجام نێوان دەوڵەت و ئایین لەمپەرێک پەیدا بوو کە بووە ژێرخانێک بۆ شۆڕشی 1978 و ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی و هاتنە سەرکاری مەلاکان بە ڕێبەرایەتی ئایەتوڵلا خومەینی.
هاتنە سەرکاری حکوومەتی نوێ بە ناوی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بووە هۆی داڕشتنەوەی سەرلەنوێی دەستووری بنچینەیی ئەم وەڵاتە. لەم دەستوورەدا کۆماری ئیسلامی سیستەمێکە کە لە سەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە پێکهاتووە:
1ــ حکوومەت و دەسەڵاتداریەتی ڕاستەقینە هەر بۆ خوای تاقانەیە.
2ــ وەحیی خواوەندی و پەسڵان (معاد) و عەدالەت لە داڕشتنی یاسا دەوری سەرەکی دەبینێت.
3ــ ئیمامەت و ڕێبەرایەتی هەمیشەیی لە مانەوەی شۆڕشی ئیسلامی دەور دەبینێت.
4ــ بایەخ و بەهای مرۆڤ و ئازادی، هاوکات لەگەڵ بەرپرسیاریەتی لە بەرانبەر خودا لەم ڕێبازانەی خوارەوە زامن دەکرێت:
1ــ بیرنیشاندان (اجتهاد) ی هەمیشەیی زانایانی ئایینی بەپێی کتێب (قورئان) و سوننەتی پێغەمبەر و ئیمامان.
2ــ کەڵک وەرگرتن لە زانست و تەکنۆلۆجی پێشکەوتووی مرۆڤ.
3ــ بەرپەرچدانەوەی هەر چەشنە زوڵم و ستەمێک و بەرپاکردنی یەکسانی و عەدالەت و پاراستنی سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری.
سەرچاوە: نالی
گشتیی. ئیصغا
گوێشلکردن.

دیوانی گەرمی باری خودایە، بە پایە عام
ئیصغایی خەڵقە، ساعەتێکی عەرضی مەحضەرە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
یونت ئیل
[ا. مر ]
(یوونت ئیل - yûnt îl)
ساڵی ئەسپ، حەوتەم ساڵی ساڵانی تورکی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دعائیم
[ا.ع ]
(دەئائیم - deaim)
کولەکه، پایه.
ئئیحتیڕامی خۆ ڕاگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١-ڕەفتار کردنی کەسێ بەجۆرێ کە خەڵک قەدری بزانن و حورمەتی بگرن. ٢- (کن.) بێ ئەدەب نەبوون. با ئیحتڕامی خۆی ڕاگرتبا و هێندەی قسەی زیادی نەکردبا تا وای بەسەر نەهاتبا.
ئانوئین
نازوغمزە، آن و این، نمک.
ئانوئین
نازوخەمزە، خەمزەوناز، نمەک. [نازونووز]
ئانوئین
ملاحة، دلال، تغمز.
ئاواز مەلائیکە
سروش، صدای فرشتە.
ئاواز مەلائیکە
دەنگ فریشتە. [دەنگی پەری]
ئاواز مەلائیکە
ئیخەئیخ
ییخخەییخخ
ئیزڕائیل
[[محر. عیبری]]
١- ئەو فریشتەیەی گیانی ئادەمیزاد دەکێشێ. ٢- (مج.) آ) پیاوی بەسام، ئەو کەسەی یەکێک یا زیاتر لێی بترسن. ب) ئەو کەسەی لەبەر دڵی کەسێ یا کەسانێ ناخۆشەویست و دزێو بێ. وەک ئیزڕائیل ببینم وایە، هەر دەڵەی ئیزڕائیلە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەو خوێندەوارانەی دەنگی (ع)یان لە زمانی کوردیدا بە دڵ نییە، ئەم وشەیان بەم دەردە بردووە دەنا خەڵکی لادێ هەر (عیزڕائیل) دەڵێن *عیزڕائییل. مەڵکەمۆت.
ئەعزای ڕەئیسە
اندام زندگی، مایەی زندگانی. (مغز، دل، جگر، هردوخایە)
ئەعزای ڕەئیسە
ئەنام گیان. [ئەندامە سەرەکییەکانی لەش. (مێشک، دڵ، جگەر، هەردووباتوو.)]
ئەعزای ڕەئیسە
اعضاء رئیسة.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ائین
[ا ]
(ئایین - aÎn)
دەستوور، رێباز، داب ونەریت، شەریعەت، سوننەت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ائین جمشید
[ا ]
(ئایینی جەمشید aîni cemşîd)
نێوی ئاهەنگێکی کۆنی مۆسیقای ئێرانییە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ائین دادرس
[ا ]
(ئایینی دادرەس - aîni dadres)
دەستوورو رێبازی دادوەری، بنەماکانی محاکەمە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ائین نامە
[ا ]
(ئایین نامە - aînname)
ئەو دوستوورانەی بۆ جێبەجێ کردنی یاسا یان ئەنجامدانی کاری ئیداری دەسنووسرێت، جاران «نیزامنامە»یان پێدەگوت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ائینە بخت
[ا ]
(ئاینەی بەخت - aîney bext)
ئاوێنەی بەخت، ئەو ئاوێنەیەی کە لە کۆڕی ژن مارە کردندا رووبەڕووی بووک دادەنرێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ائینە، ایینە، اینە
[ا ]
(ئایینە - aîne)
ئاوێنە، خۆدێک، جام.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ائینەء اسکندری
[ا ]
(ئایینەی ئەسکەندەری - aîney eskenderî)
ئاوێنەیەک بووە کە ئەرستۆ بۆ ئەسکەندەرییە، لەسەر بورجێک دایان نابوو.