تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینسان
حیسان، عیسان، مرۆ
ئینسان
[[=عا.: ئینسان]]
(نا.) ١- گیاندارێکە کە لە ئەنجامی گۆڕان و تەکامولی مێشکدا لە گیاندارەکانی تری سەر زەوی جیا بۆتەوە و گیاندارێکە بە هۆی قسە کردن و نووسینەوە توانی دەربڕینی بیری خۆی هەیە و تەنیا گیاندارێکیشە دەستی شت دەگرێ و لە سەر دوو پێ دەڕوا. * ئادەمی، ئادەمیزاد، بنیادەم بەشەر. ٢- (مج.) کەسێکی خاوەنی ڕەوشت و خۆی باش بێ، کەسێکی بەرامبەر خەڵکی تر پیاوەتی و چاکە بکا. ئینسانی وا لە کوێ دەست دەکەوێ، ئینسانی وات هەر نەدیوە، زۆر ئینسانە.
سەرچاوە: نالی
ئینسان
بنیادەم. بیلبیلەی چاو.

دەفەرمووی: چاوەکەت زەنجیر کە « نالیی »!
کە موطڵەق چا نییە ئینسانی هەرزە
سەرچاوە: نالی
ئینسان
گلێنەی چاو. بنیادەم.

طەڵەبی سینەیی چاکم مەکە بەو چاوانه
سینەکەم چاکە به ئینسانی خەرابی نادەم
ئینسان ئاوی
ئینسان ئاوی
ئینسان دەلیا. [مرۆڤی ئەفسانەیی دەریا کە نیوەی لەشی وەک ماسی وایە].
ئینسان ئاوی
خیلان، الانسان المائی.
ئینسانەتی
پیاوەتی، جوامێری، بەزەیی
ئینسانەتی
[[ئینسان + ئەتی]، [عا. کو.]]
(حمس.) ١- ڕەوشت و خووی چاک کە ئادەمیزاد لە گیاندارانی تر هەڵداوێرێ (ممیزاتی ئادەمیزاد) ٢- (مج.) پیاوەتی، چاکە. ئینسانەتی دەگەڵ زۆر کەس کردووە.
ئینشا
بستن، ساختن، درست کردن، آفریدن، آغازیدن. نگارش، نوشتن.
ئینشا
بەستن، نووسین، هەڵبەستن. [داڕشتن، دانان].
ئینشا
انشا
ئینشا
[[=عا.: ئینشا]]
(نمس.) ١- بەرپا کردن، دامەزراندن. ٢- ڕێکخستن و ڕازاندنەوەی قسە بە نووسین. ٣- نامەی ئەدیبانە و میرزایانە. میرزا ڕەشیدی قازی ئینشای باش بوو، خۆی بە میرزا دەزانی و ئینشاشی ئینشای منداڵانە. ٤- (نا.)،(کئێر.) کتێبــ.ێکە نموونەی نامەی نووسراوی تێدا کۆ کراوەتەوە و قوتابیان فێری نامە نووسین دەکا.
سەرچاوە: نالی
ئینشا
دانان.

طەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا،
ئیمتیحانی خۆیە مەقصوودی، لە (عمدا) وا دەکا
ئینشابەند
کەسێ ئینشای باشە، مونشی