تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سۆسیال ئیمپریالیزم
یەکەم جار، لێنین، ئەم زاراوەی لە ساڵی 1916 بۆ بەرپەرچدانەوەی کائۆتسکی و ڕێبەرانی دیکەی سۆسیال دیموکراسی ئەڵمانیا بەکار هێناوە و مەبەستی ئەوە بووە کە بە زمان لایەنگری سۆشیالیزمە و بە کردەوەش، سیاسەتی ئیمپریالیستی پیادە دەکات.
دوابەدوای دەرکەوتنی ناکۆکی و کێشەی ئایدیۆلۆجیکی لە نێوان چین و سۆڤیەت، چینییەکان ئەم زاراوەیان وەک ناتۆرە، بە سۆڤیەتیەکانەوە لکاند. ئەوان پێیان وابوو کە سۆڤیەتیش زلهێزێکی ئیمپریالیستیە کە دەخوازێت لە ژێر ناوی سۆشیالیزم، وێڕای دەسەڵاتدارییەتی بە سەر وەڵاتانی دیکە، دەسەڵاتی سیاسی خۆی بەسەریان داسەپێنێ و لە سەرچاوە سرووشتی و مرۆڤییەکانی ئەم وەڵاتانە کەڵک وەربگرێت. بە واتایەکی دیکە، چینییەکان لەو باوەڕەدا بوون کە سۆڤیەتیش وەڵاتێکی ئیمپریالیستیە بەس تەنیا جیاوازییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی ئابوورییەکەی کە لەبری ئەوەی سەرمایەداری تایبەتی بێت، سەرمایەداری دەوڵەتییە. لایەنگرانی سۆسیال ئیمپریالیزم، ئیمپریالیزمی تازەپێگەیشتووی سۆڤیەتیان، لە ئیمپریالیزمی ئەمریکا و ڕۆژاوا بە مەترسیدارتر دەزانی.
شادە و ئیمان
کلمه شهادتین
لە ئیمان دەرچوون
١- بە باشی وەڵامی پرسیار دانەوەی قوتابیان و سەرکەوتنیان لە کلاسێکەوە بۆ کلاسێکی باڵاتر. ٢- چاک هاتنە بەر چاو لە تاقی کردنەوەدا (بۆ هەر مەبەستێ بێ).
نیو ئیمچوون
(نت.) ناڵی دووپەل.
سەرچاوە: نالی
واسیطەی ئیمکان
هۆی بوون.

مەکانی واسیطەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!
شادەئیمان
کلمه شهادتین
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دعائیم
[ا.ع ]
(دەئائیم - deaim)
کولەکه، پایه.
سەرچاوە: نالی
قائیم
بنیادەمی قنج و قیت.

ڕۆژی قیامەتی (فاذا هم قیام) و، شەخص
قائیم چەقیوە، کێلە، لەسەر خاکی مەحفەرە
سەرچاوە: نالی
قائیم
ڕاوەستاو، بەپێوە بوو.

چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوضەدا وا قائیمە قوببەی،
قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە!
سەرچاوە: نالی
قائیم
بێدار. هەستاو.

شەو نائیم و قائیم، عەلەمی بابی ڕەضا بێ
بێ دیدە هەڵستێ بە مەثەل عەینی عەصا بێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لئیم
[ص.ع ]
(لەئیم - le’im)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مشائیم
[ا. ع ]
(مەشائیم - meşa᾿im)
شووم، نەحس، بەووم، بەدێوم.
سەرچاوە: نالی
نائیم
نووستوو.

شەو نائیم و قائیم، عەلەمی بابی ڕەضا بێ
بێ دیدە هەڵستێ بە مەثەل عەینی عەصا بێ