تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆک
«پبـ.» ۱- دەگەڵ ڕیشەی فیعل تەرکیب دەبێ و دەیکاتە سفەتێ کە هەندێ جار «مبالغە» شی تێدا بەدی دەکرێ.: خەفۆت، گرینۆک، گەڕۆک، لەرزۆک. ۲- دەگەڵ ناو تەرکیب دەبێ و پچووکی دەکاتەوە.: بە گۆک «بەگی پچووک»، خدرۆک «خدری پچووک»، چنارۆک، سەگۆک.
ئۆکتۆبر «بەر»
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» مانگی دەیەمی ساڵی فەرەنگی، سی و یەک ڕۆژە٭تەشرینی یەکەم.
ئۆکسیجێن
[[ئینگلیزی]]
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئۆکسیژێن.
ئۆکسیژێن
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە عونسورە خۆڕسکاوەکان «شێوە فلز=لافلز» حیسابە، لە تەبیعەتدا زۆرە، هەوا، کە کورەی زەوی گرتۆتە ناو خۆی و گیان لەبەرانی سەر زەوی، بێ ئەو، دەخنکێن۲۱٪ی لەم عونسوڕە تێدایە، گازێکە لە سەرمای ۱۱۸ دەرەجە و ئەوشاری «زغت» پەنجا ئاتمۆسفۆڕدا دەبێتە تراو ڕەنگ و بۆن و تامی نییە و لە هەوا قورسترە.
ئۆکە
پاشگری بچووک نیشاندان: مناڵۆکە، کانیلۆکە، گردۆکە
ئۆکە
«پبـ.» بە دوای ناو و سفەتانەوە دەنووسێ و بچووکیان دەکاتەوە، واش هەڵدەکەوێ لە ئاخری ناوێکەوە دێت، بێ ئەوەی چکوولەیی پێشان بدا.: باڕۆکەی، جندۆکە، شەکرۆکە، گێلۆکە، مەنجەڵۆکە.
ئۆگر
ڕام، دەستەمۆ، هۆگر._بوون: ڕاهاتن، ڕامبوون، کەتن، سەرهەوا._ی: ڕامی، دەستەمۆیی، هۆگری
ئۆگر
اُنس گرفته، مآنوس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆگر
ئۆگە
ئەوێ، وێدەرێ
ئۆگە
آنجا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆگە
دەوێ
ئۆگە(هەورا)
ئەوێ،(فە) ئەورە
ئۆڵ
پاشگرە بۆ زۆری و زیادی: فرتۆڵ، شڕۆڵ، کوڵۆڵ، کرمۆڵ
پاشگری بچووک نیشان دان: مچۆڵ، ڕەشۆڵ، خانمۆڵ
ئۆڵ
«پبـ.» بە دوای ناو یا سفەتێکەوە دەلکێ و سفەتێکی لێ دروست دەکا کە بۆنی «موبالغە» ی لێدێ.: پیتۆڵ، خانمۆڵ، سەهۆڵ، شڕۆڵ، فرتۆڵ، کرمۆڵ، گەڕۆڵ. ٭ئۆل.
ئۆڵکە
پاشگری چووک شاندن: تەپۆڵکە