تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆ
ئاو (ل)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆ
پیتی بانگکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆ
پیتێکە ژنان لە کاتی سەرسوڕماندا بە کاری دەهێنن وەک پیتی (ئەیەڕۆ)
ئۆ
حەیفێ، مخابن: ئۆ بۆ ئەو ڕۆژی لە دەسمان چوو
وشەی بانگ کردن: ئۆ فاتێ، ئۆ ڕەشۆ!
وشەی سەیرمان: ئۆ چ سەیرە!
ئاو
ئۆ
«ئمـ.»، «بکـ.» ئامرازی بانگ کردنە لە لەهجەی باکووریدا و بە ئاخری ناوانەوە دەلکێ.: کوڕۆ، بابۆ، یۆسفۆ، کوڕو حەسەنۆ هەڕە ئەڤی هەسپی بگرە. تێبــ.ینی: ئەم ئامرازە لە هەندێ وشەی لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا دەبیندرێ: لالۆ، خاڵۆ، مامۆ.
ئۆ
بۆ بانکردن بەکار دەبرێ: ئۆبابە، هۆدایە، هۆ لەکاتی ئێش و ئۆف پێگەیشتنێ و سەردەمی واق و ووڕمانیشدا بەکار دەبرێ: ئاخ، ئۆف، وای، ئای، ئۆی، ئۆە، ئەی، وەی، کورتکراوەوەی ناوی (ئۆمەربل)ە بۆ سەرچاوەکانی ئەم فەرهەنگە، بۆ سەرسووڕمانیش بەکار دەبرێت
ئاخر و ئۆخر
دوایی کارێک یا شتێک: زستان ئاخر و ئۆخرێتی.
ئاین و ئۆین
[[ئاین=ئاین+تو: ئۆین=فێڵ]، [کو. تو.]]
«نتـ.» فڕ و فێڵ، حیلە و حەواڵە: کەس سەری لە ئاین و ئۆینی خدر دەرناچێ.
ئاین و ئۆیین
ئۆب
بڕوانە: ئۆبە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆباڵ
ئۆباڵ
گناه، بزه
ئۆباڵ
[[=عا.: وبال]]
«نا.» سزا و مەسئوولییەتی ئەنجامی خراپ کە لە کردن یا نەکردنی کارێک دەوەشێتەوە. «ئۆباڵت بە ئەستۆم ڕۆژ بازاری قیامەتێ» «ڕۆژی قیامەتی مەسئوولییەتی گوناحەکانت ڕوو بکاتە من». «کوشتەی فیراقی تۆیە عیلاجی ئەگەر نەکەی» «ئۆباڵی بەو ملەت کە دەڵێی نێرەکە کاردووە» «ڕەزا_۴۰» ٭وەباڵ.
ئۆباڵ
گوناح، سووچ، تاوان، وەباڵ._ت بەئەستۆم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆبە
ئۆبە
اوبه
ئۆبە
[[تو.]]
«نا.» کۆمەڵە ڕەشماڵی کۆچەران کە لە شوێنێک هەڵیان دابێ. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە ئەسڵی تورکییە و دەق مانای «چادر» ـە، بەڵام لە کوردیدا ئەم مەعنایەی وەرگرتووە کە باسی کرا و زیاتر بۆ خێڵاتی عەڕەب بەکاردێت و دەگوترێ «ئۆبەی عەڕەبان» و بۆ خێڵی کورد دەبێژرێ «ماڵە کورد». ٭هۆبە.
ئۆبە
دەستەخێوەتێکی خێلاتانە، هۆبە، دەستە، چەند، کۆشکێکی دارینە، کە بەڕایێخ و فەڕش داپۆشرابێ
ئۆبەر(باک)
لێفەی هەرەسەرەوەیە
ئۆبەری(باک)
لێفەی چکۆڵە
ئۆت
[[فڕەنسی: ئووت]]
«نا.»، «کئێر.» هەشتەمین مانگی ساڵی فەرەنگی «میلادی»، سی و یەک ڕۆژە. ٭ئاب، ئاغستۆس.
ئۆتۆ
ئامرازی بێدەستەڵاتی و سەرسووڕمانێیە._ئەز بەتەڕا کەتم بەڵایی: ئاها ئەوا ئەمنیش بەتۆوە کەوتمە ناو بەڵایێ، ئۆتۆدکەم ناکەم، بەڵایێ خوە ژ من ڤەناکەی