تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاراندن
هاڕین، هووردکردن، کولاندنەوە، خرۆشاندن، هاندان، فیتدان، تووڕەکردن و ئاگرتێبەردان لەبەر جنێوو هەڕەشەو چتی ناخۆش
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاراو
نۆرەیەک لە کەفاو و سابووناو کە بەرگ و کاڵای پێ دەشۆردرێ
ئاراو
[[ ئار؟ + ئاو ]]
«نتـ.»، «مکـ.» کەفاو و سابووناوێ کە پاش جل شوشتن لە سوێنە و تەشتا دەمێنێتەوە تێبــ. ـ ماڵە فەقیری کورد ئەو کەلوپەلەی زۆر دەربەستی خاوێنی نەبن لە «ئاراو» دا دەیشۆن، ماڵە دەوڵەمەندەکانیش جل و شتومەکی خزمەتکار و دەست و پێوەندیان. * «بکـ.» ئاراڤ: ـ بێجگە لەم مەعنایەی کە لە سەرەوە باس کرا، بە ئاو یا سابووناوێکیش دەڵێن کە بۆ جل شوشتن ئامادە کرابێ «تمـ: کفـ ـ ٤٨».
ئاراو
پاشماوەی کەفاوێکە، کە جل و چتمەکی پێ شۆرابێ و پارچە کەل و پەلی تری پێ دەشۆن، ئاراڤ
ئاراڕات
چیای ئاگرییە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاراڤ
ئاراڤ
وسایل لباسشویی
ئاراڤ(باک)
کەرەستەی جووتی.(باک) ئاراو. ڕایەڵی یەکەمی جۆڵایانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارایش
جوانی و ڕازاوەیی شت
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ئارایش
[ا - مص ]
(ئارایش - arayiş)
ئاراییش، جوانی.
سەرچاوە: نالی
ئارایش
ڕازاندنەوە.

تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە
تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنیی و قەڵبەزەنی
ئارایش
ڕازاوەوەیی، جووانی، دەق. بەزەک، تاس و لووس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارایشت
ئارایشت
آرایش
ئارایشتکردن
خۆلەدەقدان، بەزەک کردن، تاس و لووس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارایشدان
رازاندنەوە و جوانکردنی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارایشکردن