تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووژن ئاژن
بەسووژن کون کون کردن
سووژن ئاژن
بەزۆری سووژنی لەچتێکی ڕاکردن،سووژنکاری، بەسووژن بنددانی چارەوێ دانەوەکە(کام) ی کردبێ واتەدادنی کۆل بووبێ خواردنی پێ نەخورێ بەو کردەوەیە چاک دەبێتەوە دانیش دەخوا.
سووک ئاکاری
ضعف الخلق
سووک ئاکاری
Moral defectives
سیاسەتی ئاو
ئەم زاراوە لەگەڵ دیپلۆماسی ئاو Hydrodiplomacy هاوواتایە و بە مەبەستی سیاسەتە جیهانییەکان لەمەڕ کێشەی ئاوی شیرین بەکار براوە. لەبەرئەوەی لە داهاتوودا ئاو دەبێتە دەسپێچکێکی سیاسی و ڕەنگە مایەی کێشەی نێودەوڵەتی بێت. ئەگەرچی 70% گۆی زەوی پڕیەتی لە ئاو بەڵام تەنیا 1% ئەم ئاوە ڕاستەوخۆ کەڵکی لێ وەردەگیرێت. لە لایەکی دیکەوە بە هۆی گرنگی ئاو بۆ پەرەسەندنی ئابووری، هەبوونی چەم و ڕووباری گەورەی هاوبەش لە نێوان چەند وەڵاتدا لەم دواییانە زاراوەی دیپلۆماسی ئاو ڕەواجی پەیدا کردووە. هەر بەم بۆنەوە لە نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەنجومەنێکی ناحوکوومەتی لە ساڵی 1995 بۆ باسکردن لە کێشەی ئاو دامەزراوە و یەکەم دانیشتنی خۆی لە کەنەدا بەڕێوەبردوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سیخ ئاخن
سێ ئاو
سێ ڕۆژ ئاودانی لەسەریەکی تووتنی تازە داچێندراو.
سێڤابن ئاردی
سێوی بن ئەردی.
سەڵوات ئاوا
ناوی گوندێکە لە لای سنە
سەی ئاڤێ (باک.)
شادوان (ئاکۆ.)
شفرە٬ گیرە.
شارەزایی ئامێرەکی
الخبرة المیکانیکیة
شارەزایی ئامێرەکی
Mechanical experience
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاقولی ئاغا
دەعبایەکی ڕەشی پچووکە زۆرتر لە چاوی هەنجیردا دەبینرێ
شاقولی ئاغا
داعبایەکی ڕەشی گچکەیە زۆرجار له چای هەنجیردا دهبینرێ.
سەرچاوە: نالی
شاهی ئاصەف
حەزرەتی سولەیمان.

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاصەفی ثانی دەکا
سەرچاوە: نالی
شاهی ئاصەفی ثانی
سولەیمان پاشای بابان.

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاصەفی ثانی دەکا