تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئادان(باک)
بەکەڵک، پڕسوود، شووێنێکە پڕ بەرو بۆبێ. زەوییەکە بەپیت و فەڕ بێ بۆ کشت و کاڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئادانی
بە پیتیی زەوی
ئادانی(باک)
پڕسوودی، بەکەڵکی، پڕبەرو بۆیی
ئادرێس
[[ فرەنسی] ]
«نا.»، «کئێر.» ١- ناونیشانی ماڵ یا جێگەی کار و کاسبی کەسێک. ٢- ناونیشانێکی لە سەر نامە یان تێلگراف دەنووسرێ تا بگاتە دەستی ئەو کەسی مەبەستە. * «کعر.» ئەدەرس، عینوان/١.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئادوودە
قامیشێکی درێژە ئاسنێک بە نووکەکەیەوەیە بنمیچی خانووی پێ پاک دەکرێتەوە
ئادگار
خەسڵەت، تایبەتمەنمدیی، نیشانەی جوداکەرەوە.
ئادۆدە(زا)
قامیشێکی درێژە ئاسنێکی بەنووکەکەیەوە، بن میچی پێ خاوێن دەکرێتەوە.(باک) بژارچن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئادیان
تیرەیەکە لە ناوچەی بەروار
ئادیان(زا)
تیرەیێکە لە ناوچەی بەرواریدا
ئادیەمان
شارێکی کوردانە لە نزیک مەلاتیا