تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەخۆرە
سوورێنچک، ڕاوی سەرکانی، ئەو ئاوەیە کە لە لمبۆزی ووڵاخ دەتکێتە ناو ئاوەوە لەکاتی ئاوخووارنەوەدا. کەلۆرێکە لە نێوەڕاستی داراندا ئاوی پێدا دەخوواتەوە. تاس، کاسە، بادە، بادی، قاپ، بەرداخ، پیاڵە یا قاپی ئاوخوواردنەوەی،(بار) ترکال،(باک) پینف، خووارووفک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەدان
جێگایەکە ئاوا بێ
ئاوەدان
[[پهـ: ئاپاتان]]
«ستـ.» ۱_حاڵێ شوێن و جێگەیەک، کە بۆ دانیشتنی خەڵک و نیشتەجێ بوونیان تەرخان کرابێ و چۆل نەبێ.: ئەم دێییە ئاوەدانە «خەڵکی لێیە، چۆل نییە». وەک ئاوەدان نەبێ وایە «دیارە خەڵکەکەی ڕۆییشتوون، چۆلیان کردووە». ماڵتان ئاوەدان بێ «هەمیشە خەڵکی تێدابێ، ڕەچەڵەکتان نەبڕێتەوە». ۱- «مجـ.» زۆر لە شوێنێ، قەڵەباڵغی، ا» کۆبوونەوەی خەڵکی: ئەم ڕەمەزانە مزگەوت ئاوەدان بوون «خەڵک هاتووچۆیان دەکرد» چاخانەکە ئیمشەو ئاوەدانە. ب» زۆرزانی، بە تایبەتی بەو کەسانە دەگوترێ کە پێیانەوە دیار نەبێ کە شتێک بزانن یا لە شتێ بزانن: وای مەبینە! لە دڵی خۆیدا ئاوەدانە «زۆر دەزانێ». ٭۱_ئاوا/۱. ۱_ئاوان.
ئاوەدان
ئاوا، ئاڤا، جێگایەکە کە چۆل نەبێ._بوون: ئاڤابوون._کردن: ئاڤاکرن._نا: چۆل، چۆل و هۆل
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاوەدان کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱- سەر لە نوێ بنیات نانەوەی شار یا دێیەک، کە ماوەیەک وێران و چۆل بووبێ. ۲-خانوو دروست کردن و کۆ کردنەوە و نیشتەجێ کردنی خەڵک لە شوێنێک و کردنی بە گوند یا شار.: «سەڵماس» لە شوێنی «کۆنەشار» ئاوەدان کراوەتەوە کە بوولەرزە وێرانی کرد. «مووسڵ» لە نیزیک کاولەکانی «نەینەوا» ئاوەدان کراوەتەوە. «مەهابات» بداغ سوڵتان ئاوەدانی کردۆتەوە. و خەریکن «بابل» ئاوەدان دەکەنەوە.
ئاوەدانکەر
ئاڤاکەر، ئاواکار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەدانی
ئاوەدانی
آبادی
ئاوەدانی
[[ئاوەدان+ئی]]
۱-چێگەیەک خەڵکی زۆر تێیدا نیشتە جێ بێ «شار، دێ،...» «زۆری کردە چۆلی و پشتی دە ئاوەدانیان کرد». ۲- «مجـ.» قەرەباڵغی، کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنێ# «هەی داد، هەی بێداد، ئەی ئاوەدانی+قەبرم بۆ بکەنن، لە ڕێگەی، کانی» «فۆلکلۆر». ۳- «حمسـ.» جێگەی ئاوەدان، شوێنێ کە وێران نەبێ. //چۆلی، وێرانی.
ئاوەدانی
ئاوایی، ئاڤاهی، ئاڤانی