تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاو لە دڵ ڕۆیین
بریتییە لە برسێتیی زۆر
ئاو لە دینگا «دینگدا» کوتان
«کنـ.» کردنی کارێ کە کەڵکی نەبێ.
ئاو لەبەر دڵ ڕۆیین
١- دڵ دەخێڵەکەوە هاتن و لە حاڵی ڕشانەوەدا بوون. ٢- «کنـ.» برسێتی زۆر، زۆر برسی بوون.
ئاو لەبەر هەڵ نیشتن
«مکـ.» میز دەبنەخۆکردنی منداڵ: ئەم مناڵە ئاوی لەبەر هەڵ نیشتووە.
ئاو لەجێ ماڵی «کەسێنان
«کنـ.» ١- وێران کردنی ماڵی کەسێ «تەخت کردنی جێ ماڵەکەی، کە بکرێتە کێڵگە و ئاوی لێ بندرێ تا ئامادە بێ بۆ کێڵان. ٢- تووشی بەڵاکردنی کەسێک بە جوورێ وەکوو ماڵ وێرانی وابێ.
ئاو لەدنگاکوتان
مەبەس لە کاروباری بێ سوودەو گوفتاری پووچ
ئاو لەدڵڕۆیین
مەبەس لە برسێتییەکی زۆرە
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاو لەدەم زان
«کنـ.» تمـ: ئاو لەدەم گەڕان.
ئاو لەدەم گەڕان
«مستـ. لا.» ١- ئاو کەوتنە زار، لەبەر خواردنی شتێکی ترش یا چاو پێکەوتنی کەسێ کە شتی ترش دەخوا یا باسکردنی شتی ترش. ٢- ئیشتیا چوونە خواردنێک، حەز لەشتێ کردن.
ئاو هاتنەوە
«مستـ. لا.»، «کنـ.» هاتنە دەری «مەنی» لە ئامرازی نێرینەیی ئادەمیزاد و هەندێ گیاندارانی تر، لە کاتی جووت بوونی نێرینە و مێیینەیان یا بە هەر شێوەیەکی دیکە. ٭ڕەحەت بوون. «ئەسپە ڕەش هەر ئاوی هاتەوە گیانی دەرچوو»
ئاو هێنان
آب آوردن برای مصرف، نوعی بیماری چشم، آماسیدن پاغر ستور
ئاو هێنانەوە
جلق، استمنا
ئاو هێنانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» بە دەست یا هەر جۆرێکی تر ڕەحەت کردن.
ئاو هەڵکردن
«مستـ.، متـ.»، «سنـ.» تمـ: ۲-ئاو هەڵگرتن.
ئاو هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» جاری کردنی ئاو بۆ هەر لایەکی مەبەست بێ و خۆش کردنی ڕێگای ئەم جاری بۆنە.: کوێخا مارف خەریک بوو ئاوی هەڵدەگرت.
ئاو هەڵێنجان
[[ئاو+هەڵ «پێبفـ.» +هێنجان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» ۱-بە دۆڵچە ئاو لە کارێز و چاڵاو هەڵکێشان: چاڵاو کە مشکی تێکەوت دەبێ حەوت ستڵ ئاوی لێ هەڵێنجن «هەڵ هێنجن» ئینجا پاک دەبێتەوە. ۲- بە قاپ یا ئاوگەردان ئاو لە دەفرێک بەتاڵ کردن.: ئاوی سەر مەنجەڵی گوڵاو، کە گەرم بوو، بە ئاوگەردان هەڵی دێنجن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاو و تام
ئاو و هەوا
«نتـ.» هەموو ئەو کارەساتە تەبیعییانەی «گەرما، سەرما، ئەوشاری ئاتمۆسفۆڕ، باووبژ و گەردەلوول، بەفر و باران و تەرزە» کە زانستی هەواناسی «علم الانوإ الجویه» دەیانگرێتەوە و خۆشی و ناخۆشی وڵاتێک یان شوێنێکیان پێ دیاری دەکرێ.: ئاووهەوای عەڕەبستان گەرمە. ئاووهەوای کوردستان خۆشە. «یاخۆ پەڵە بەفرێکی کە ئەسڵا نەشکابێ» «قەندیلی مونیری گوزەری ئاووهەوا بێ» «نالی: گمـ_۸۹»
ئاو و گڵ
«نتـ.»، «کنـ.»، ا» ئەجەل، مەرگ. ب» ئەو شوێنەی پیاوی لێ دەمرێ. ئەو شوێنەی لێی دەنێژرێ.: ئاو و گڵ نالی بردۆتە ئەستەمبووڵ. ئاو و گڵ هێنابووی. کەس نازانێ ئاو و گڵی کوێی بە نەسیب دەبێ.