تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافات
دەرد و ئازار، بەڵا و پەتا: تاقانە یەتیمی خەڵەفی ئاخری نیسان/تۆ خۆش بی سەدەف بوو بە فیدات دوور لە ئافات «نالی»
ئافات
[ [= عا. جمی: آفت] ]
«نا.» بەڵا، زەرەر و زیان «بۆ کشتوکاڵ»، نەگبەتی. نەخۆشی «بۆ ئاژاڵ و پاتاڵ» : دەغڵەکەی ماڵی مام خدری ئافاتی زۆرە. هەرچی حەیوانیشیان هەبوو ئەمساڵ ئافاتی گەییشتۆتێ. □ «تاقانە یەتیمی خەڵەفی قەترەیی نیسان» «تۆ خۆش بی، سەدەف بوو، بە نیدات دوور بی لە ئافات». «نالی: مقبل ــ ١٠» تێبــ. ــ ئەم وشە عەرەبییه، بە شێوەی «جەمع» هاتۆتە ناو زمانی کوردی، بەڵام زیاتر وەک «موفڕەد» بەکار دێت.
ئافاق
[[ = عا. جمی: افق ]]
«نا.» ١- تمـ: ئاسۆ. □ «لە ئافاتی ژیانی ناهومێدیم خەندەکەی بابی» «فریشتەی پاکی هیوامی نیشاندام کە بیدوێنم» «دڵدار - ٥٢» ٢- دنیا. □ «ئاخر نە ئافاق سەدای عەشق ئەو» «بەرز بی چون خوڕۆش، کووس کەیخوسرەو» «خانا - ٣٥٤»
سەرچاوە: نالی
ئافاق
جەمعی (ئوفوق) ـە بەمەعنا ئاسۆ.

مەڵێ: دەشتە، بڵێ: دنیا هەموو خانێکە ئەم حەوشە
چ حەوشێکە؟ کە ئافاقی حەصار، ئەفلاکی سەربانە
سەرچاوە: نالی
ئافاق
سەرچاوە: نالی
ئافاق
دنیا.

چ قەصر و دائیرە و تاقێ، تیا تاقی ئافاقی،
نەی و موطریب، مەی و ساقیی، گوڵ و بولبول هەموو جووتن
ئافاقە(فە)
ئافتا
هاوتا، ئامتا، هامتا، هەمبەر: ئەگەر چاوی خۆم بەیانی زینێ هەڵدێنایە/وەهام دەدی ئافتای کاکە مەمێ جوانە «بەیتی مەم و زین»
ئافتا
[[ ئاف = 2- ئاو+تا ]]
«نتـ.» هاوتا، هاوچەشن، وێنە. □ «ئەگەر چاوی خۆم بە یایەزینێ هەڵدێنایە ئەو خاتوونەم دی و ئافتای کاکەمەمی جوانە.» «تحفە: جـ ١: ٢٢٦»
ئافتاب
[[ فر. ]]
«نا.» ١- خۆر، هەتاو. ٢- ناوە بۆ ئافرەتان. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە زمانی کوردیدا، بە تەنیایی هەر بە مەعنای «٢» دەبیندرێ، بەڵآم لە تەرکیبدا، ئەویش کەم، هەیە. * ئافتاو.
ئافتاب پەڕ
[[ ئافتاب + په‌ڕ «په‌ڕین = دوورکه‌وتنه‌وه‌» ]، [فـر. کو. ]]
«نتـ.» رۆژاوا، تاو پەڕ. □ «تا وەخت غورووب وادەی ئافتاب پەڕ» «پەڕان تەر جە نەخش، پەڕ داڵ گوڵ زەڕ» «خانا - ١٩٤»
ئافتاب گەردان
[[ ئافتاب/١ + گه‌ردان= وه‌رگێڕ]، [فر. کو.] ]
«نتـ.»، «مکـ.» پێشچاوکەیە کە لە چەرم یا موقەبا - بە شکڵی مانگی کەمتر لە حەوت شەوە - دروستی دەکەن و ئەو سەرەو سەرەکەی بەنێکی تێدەخەن. لە وەختی دروێنە یا کاری دیکەی کشتوکاڵا جووتیاران لە ناوچاوانیانی دهادەنێن و لە پشتە سەریان گرێی دەدەن تا تیشکی هەتاو لە دەم و چاویان نەدا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئافتابە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئافتاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئافتاو
ڕۆژێکە کە بە ئاسمانەوەیە
ئافتاو
آفتاب، خورشید، خور، مهر.
ئافتاو
خوەرەتاو، ڕۆجیاو، خوەر. [هەتاو]
ئافتاو
شمس، ذکاء، یوح، بیضاء.