تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاب
مانگی هەشتەم لە ساڵی رۆژی لە ناوەندی تەممووز و ئەیلوولدا کە سی ویەک رۆژە، تا بیست و یەکی رۆژ لە کەلووی شێردایە، لەوە بەدوا دەچێتە کەلووی سونبوولە
سەرچاوە: نالی
ئاب
ئاو، تەڕایی. مەبەست فێنکییە. تاب و تاو، گەرمی.

گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ
بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس
ئاب
ناوی مانگێکی هاوینێیە بە کوردی تەباغە
ئاب و تاب
[ [١- ئاب/ ٢+تاب]، [فر. کو.] ]
«نتـ.» ١- ڕازاوە و بە ڕەونەق: بە ئاب و تابێکەوە قسەکانی گێڕایەوە. ٢- تاووتوێ و گەرما. □ «لە ئاب و تاب ئەشک و ئاهی خۆمدا بوومە بریانی». «لە باتی پوختەگی سووتام و هێشتا پێم دەڵێن خامە» «نالی: گمـ.» * ئاووتاو.
ئابا
آباد (اسم پیغمبر عجم است.)، مەآباد، آذرهوشنگ.
ئابا
ئاباد. [(ناوی پێغەمبەرێکی عەجەمە.)]
ئابات
پاشگری بە مانای ئاوەدان کەرەوە: گوندی حەسەنابات
ئابات
«مکـ..»، «سـ..» ئاوەدان. تێبــ. - ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار ناکرێ، دەگەڵ ناوێک تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازە دروست دەکا بۆ ناونانی ئاوایی و دێهات، لە کوردستان: حاجیابات، حەسەنابات، عەلیابات. * ئاوا.
ئاباد
ئاودان، ئاوان. [ئاوا، ئاوەدان]
ئابادی
(باک): نامەی چەپەرخانە، پۆستە
ئاباسا
ناوی ئێلێکی کوردە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قامیشلوو
ئابان
[فر. ]
«کئێر.»، «نا.» مانگی هاشتەمی ساڵی ئێرانی، دووەم مانگی پاییز «٢١ی تشرینی یەکەم- ٢٠ تشرینی دووەم»، * خەزەڵوەر.
ئابجو
آبجو
ئابجۆ
آبجو