تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایەتی
پۆزەتیڤ.
ئایەتی
پاشگرێکە واتای حاڵات دەدا: کوردایەتی، خوشکایەتی، برایەتی
مەڵبەند و ژیگە: مەنگوڕایەتی، وڵاتی مەنگوڕان، باڵەکایەتی: وڵاتی باڵەکیان
ئایەتی
. «- ئایەتی» _ «پبـ.» ۱- بە دوای ناوێکەوە «زات یا مەعنا» دەنووسێ و ناوێکی‌تر «مەعنا» ی لێ دروست دەکات کە بەیانی حاڵەتی کەسێ یا شتێ دەکا.: «کوردکوردایەتی، «عەبد» عەبدایەتی «خوشک» خوشکایەتی. ۲- دەلکێ بە دوای ناوی عێل‌و‌عەشیرەتانەوە دەیکا بە ناوی نیشتمانی ئەوان: «باڵەک» باڵەکایەتی، «سوێسنی» سوێسنایەتی «شینکی» شینکایەتی، «گەورک» گەورکایەتی، «مەنگوڕ» مەنگوڕایەتی. تێبــ.ینی: ئەسڵی ئەم پاشبەندە بە لای منەوە، لە نیزیک‌ترین قۆناغی پێش ئێستایدا «هایەتی» بووە کە لە «ها=هەیە+ئەتی=پاشبەندی وجوود» پێکهاتووە. ها، لە هەندێ بن لەهجەکان «جافی و...» بەم مەعنایە دەگوترێ: «خاڵێ «ها» وە بان سەر گۆنای پیرۆز، وەک چرای تۆرەن وە بان «نەکەرۆز» ».