تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵە
جنۆکەی زەیستان کوژ
جلە بووکی مناڵان
پەڵەی دەموچاوی ئاوس
پارچەی شاش بۆ دابێژتن
نەخۆشیەکە لە ناوگەڵ پەیدا دەبێ
ئاڵە
«نا.»، «مکـ.» مەوجوودێکی خەیاڵییە و لەناو کوردەواریدا باوەڕیان وایە کە دەوری ژنی زەویستان و منداڵەکەی دەدا و هەر دەرفەتی وەگیر کەوت هەردووکیان یا هەر کامێکیان کە بۆی بلوێ دەیانکوژێ. * ٢- ئاڵ. دایکی هاڵ.
ئاڵە
(ڕۆژ) پیران، (هەورا) هاڵە، دەردێکە تووشی ئافرەتان دێت لە کاتی زەییستانێتیداو لە منداڵانیش دەدا. بە گۆڵەی زمانی ووڵاخیش دەڵێن.(هەو.، بڵ) دەردێکە پیسە لە ماڵ و لەشی ووڵاخان دەدا بەڵەک و پیسی دەکات، دەوروبەری ڕانیشی خاڵخاڵ دەبێ، گولی دووزامی ووڵاخانە، ئاتەشەک، فەڕەنگی
ئاڵەبووک
[١[- ئاڵا/١+بووک]]
«نتـ.»، «مکـ.» سەرەمقەستی چیت و هەریر و هەر قوماشێکی دیکە، کە کچۆڵان دەیکەنە جل بۆ بووکی مناڵان. * واڵەبووک «سیمـ.».
ئاڵەبێژ
[١[- ئاڵا١/+ بێژ «دابێشتن» ]]
«نمسـ.»، «مکـ.» کاری دابێشتنی شتی هاڕاوە بە هێڵەگی زۆر ورد، یا پارچە قوماشێکی تەنکی شاش کە دابدا. * واڵە بێژ. «سیمـ.».
ئاڵەبێژ
واڵەبێژ، چتی هاڕ ڕاوو وورد، بە پەڕۆدابێژتن._ کردن: بڕوانە: ئاڵەبێژ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵەت
پارچەی وردی دار لە شووشەکاری و پەنجەرەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵەت
گیایەکی گەرمیاینییە بەرێک دەگرێ دەنکەکەی ڕەش و خڕ و تیژ و توندە ، دەکرێتە ناو هێندێ خواردەمەنییەوە
ئاڵەت
پزدە، اسلیمی، صراحی.
ئاڵەت
آلت. (آلت گرەسازی پنجرە)
ئاڵەت
[بیبەر]
ئاڵەت
ئاڵەتە، سوراحی. [هەرکام لەو ڕیزەدارە چەقێنراوانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت خڕاتی کراون. ].
ئاڵەت
[داری باریکی تاشراو و درز و کەلەبەر تێخراو کە لە درگە و پەنجەرە و تەختەبەندی سەرمیچدا بەکاردەبرێت. (ئەڵەتی پەنجەرە.)]
ئاڵەت
درابزون، دربزین. وێنە(٢)
ئاڵەت
درابزون. وێنە