تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەڕووت
ئاوەڕووتکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەڕووت
ڕووتبوونی سەر و پێی ئاژاڵ و باڵندەی سەربڕاو لە خوری یا موو یا پەڕ بە هۆی ئاوی لە کوڵەوە
ئاوەڕووت
«نمسـ.» تمـ: ئاوەڕووت کردن.
ئاوەڕووت
پەڕپووت، ڕووت بوونی سەرو پێی ئاژاڵ و باڵندانی سەربڕاو لە تووک و خوری بەهۆی ئاوی گەرمەوە._ کران: پرچکین، خاوێنکرانەوە._ کردن: داڕنین، ڕنینەوە، پەرتاندن، پرچکاندن، پەڕپووتکردن، خاوێن کردنەوە، پاککردنەوە، پەڕو پۆلێکردنەوە
ئاوەڕووت کردن
[[ئاو+ئە+ڕووت+کردن]]
«مستـ. متـ.» داڕنینی تووک و پەڕی ئەو پەلەوەرانەی گۆشتیان دەخورێ. تێبــ.ینی: پاش کوشتنەوەیان، دە ئاوی لە کوڵیان هەڵدەکێشن و بە دەست پەڕەکانیان دەڕننەوە.: هەر دەست بە جێ مریشکێکی کوشتەوە و ئاوەڕووتی کرد و سووری کردەوە. تا دێینەوە قەلەکەت ئاوەڕووت نەکردبێ خوداهاوار!