تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوریشم
شتێکی جوانی نەرمی بریسکەدارە لە جۆرە کرمێک پەیدا دەبێ و تەنراو و پارچەی نایابی بە نرخی لێ دروست دەکرێ
ئاوریشم
[[پهـ: ئەپەرێشوم]]
«نا.» لیکاوی کرمێکە، ناوی کرمی ئاوریشمە، وەکوو هەودای زۆر باریک و بریسکە دار لە دەمی دێتە دەر و قۆزاخییەکی درێژووکەی «شکڵی لە بەڕوو دەچێ» لە دەوری خۆی پێ دەتەنێ و دەیکاتە هێلانە تا سەری وێک دێتەوە و کونی لێدەبڕێ، تێیدا دەمرێ. ئەم قۆزاخانە دەخەنە ناو ئاوی لە کوڵ و هەوداکانی لێک جوودا دەکەنەوە و دەیڕێسن. دەکرێ بە قوماش بۆ پۆشتەمەنی و کەل وپەلی تری پیاوانە و ژنانە. لە زۆر چێگەی دنیا ئەم کرمە بەخێو دەکەن خواردنی گەڵای دارتووە. ٭ئارمووش. هەرمووش. هەورێشم. «بکـ.» هەڤرمش. هس.: ئاوەڕێس. ئاوریشمی خاو_ «نتـ.» ئاوریشمی نەڕێسراو، بۆ چنین و تەنینی هەندێ پارچەی تایبەتی «هەوری، سرکەیی» یا نەخشاندنی تەکەڵتووی زینی ئەسپ و ئەو جۆرە شتانە بەکاردێت.
ئاوریشم دۆز
۱- «نتـ.» هەر شتێکی بە ئاوریشم نەخشی لەسەر کرابێ. ۲- «ستـ.» حاڵەتی هەر شتێ کە بە ئاوریشم نەخشێنرابێ. «وەستای سەراجم لەبۆ بێنن، تەکەڵتووی ئاوریشم دۆزم بۆ پێک بێنن.» «تحفە: جـ۲_۱٦۵». ۳- «سفا.» کەسێکی بە ئاوریشم چتان دەنەخشێنێ.: وەستا سەعیدی ئاوریشم دۆز.
ئاوریشم(هەورا)
ئارمووش، هەڤرووشم، هەوریشم، هەڤریشم، هەڤرمێش، کرمێکی تایبەتییە قۆزاخەی دەکات و جل و پارچەی ئافرەتانی لێ دروستدەکرێ
تان و پۆی ئاوریشم
کەسێکە، کە لەلایەن باوکیشی و دایکیشییەوە ڕەسەن و جسن بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تانوپۆ ئاوریشم
بریتییە لە کەسێک کە لەلایەن باوکیشی و دایکیشیەوە و ڕەسەن بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کرمی ئاوریشم
جۆرە کرمێکی ئاوریشم هەڵدەپێچێ
کرمی ئاوریشم
کرمێکە لیکاوەکەی دەبێتە هەودای ئاوریشم
ئاوریشمی
ئارمووشی،(باک) کەسرەوان، پارچەی ئاوریشمی، شاڵی کەسرەوان، هەڤڕووشمی._کێوی: کەژۆک._بادراو: خەیاتە
پەپوولەی کرمی ئاوریشمی
پەپوولەی کرمی ئارمووشی
کرمی ئاوریشمی
جوورە کرمێکە ئاوریشمی هەڵدەپێچێ٬ کە کلێ٬ هاڵیه٬ کرمی هەوریشم٬ هارییە